پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ سەرۆک وەزیرانی ئاڵمان
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێڕان لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆزبایی هەڵبژێردرانەوەی ئانگێلا مێرکل وەک (راویژکار )سەرۆک وەزیرانی ئاڵمان، پێی داگرت: پەیوەندیی دێرینە، دۆستانەو سازندەی تاران-بەرلین، هەلێکی شیاوی ڕەخساند بۆ پەرەی هەرچی زیاتری پەیوەندییە هاوبەشەکان.
حەسەن رۆحانی ئەمڕۆ دووشەممە لەوپەیامەدا، وتی: واچاوەڕوانی دەکرێ بەپاڵپشتی پتانسێل وتوانا جۆراوجۆرەکانی ئێران و ئاڵمان، لە خولی نوێشدا شایەتی پەرەی هەرچی زیاتری پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی بەرامبەر و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بین.
سەرۆک کۆماری ئێران پێی داگرت: ئێران وێڕای ڕێزگرتن لە دەوری سازندەو کاریگەری ئاڵمان لە دانوستانەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، خوازیاری بەردەوام کرانی ئەو ڕەوتە لەجێ بەجێ کرانی بەتەواوەتی و سەرکەوتووانەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و بەەنگاربوونەوەی زێدەخوازیی ناڕەوا لەو ئاراستەدا بوو.
رۆحانی هەروەها لەو پەیامەدا وتوویەتی: بەسەرنجدان بە هەڕەشەو گوڕەشەی ڕوو لەپەرەی جیهانی لەبوارگەلی وەک ژینگە، تیرۆریزم، قەیرانە ناوچەیی و یەکلایەن خوازییەکان، درێژەی هاریکاریی هاوبەشی ئێران وئاڵمان لەئاستی ناوچەو جیهانیش مومکین پێ دەچێ.
ئانگێلا مێرکل ١٤ی مارسی ئەمساڵ بەدەنگی پەرلەمانی ئاڵمان، بۆ چوارەمین جاری بەردەوام وەک سەرۆک وەزیرانی ئاڵمان هەڵبژێردرا.