"دۆناڵد ترەمپ" شەڕی بازەرگانیی بەدژی چین دەستپێکرد
"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆکی ئەمریکا شەوی هەینی لە یەکەم هەنگاوی بەئاراستەی دیاریکردنی نرخی ئامانجدار دژی چین فەرمانی ئامادەکردنی لیستی کەل و پەل و کۆتاڵی چینی کە بڕیارە نرخی نوێ بیانگرێتەوە دەرکرد.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ترەمپ بە نوێنەری بازەرگانی خۆی فەرمانی دا تا ١٥ ڕۆژی تر لیستەی ئەم کالایانە کە ٦٠ ملیار دۆڵاڕ لە هاوردەی ساڵانەی ئەمریکا لە چین پێکدێنێت، بڵاو کاتەوە .
کۆشکی سپی ڕایگەیاند چین بۆ وەبەرهێنانی ئەم کاڵایانە لە ڕێگای نادرۆست دەستی ڕاگەییشتووە بە تێکنۆلۆژیای ئەمریکا .
سەرۆکی ئەمریکا هەروەها چینی تۆمەتبار کرد بە بووەتە هۆی لە ناو چوونی ٦٠ هەزار کارگە و ٦ ملوێن کارو پیشە لە ئەمریکا دا .
ترەمپ فەرمانی نوێ خۆی کە داگری بەرتەسکی گەلێکە بۆ سەرمایە نانەوەی چین لە پیشەسازی ئەمریکا دا، وەک کاردانەوە لە حاند سیاسەت دانانی تایبەتی پێکەن بۆ ناچار کردنیی بەشگە ئەمریکاییەکان بۆ بەدەستەوە دانی ئیتلاعاتی نەهێنی تێکنۆلۆژیای خۆیان وەسف کرد . تەرازی بازەرگانی ئەمریکا لەگەڵ چین سەلبییە و هاوردەی ئەم وڵاتە لە چین بە مەودای پتر لە ٣٧٥ ملیار دۆڵاڕ لە هاوردەکەی وەپێشکەوتووە .
سەرۆکی ئەمریکا هەر وەهگا بە نوێنەری بازەرگانی ئەو وڵاتە فەرمانی دا بە قسەی ترەمپ بە هۆی سیاسەتەکانی هەڵاواردانانەی چین لەمەر ئاراستە کردنیی ئیزننامە بە بەشگە بیانییەکان ، لای ڕێکخراوی بازەرگانی جیهانی لە دژی چین سکاڵابەرزکاتەوە .