پێداگریی ترەمپ لە سەر پێویستیی کۆتایی هاتنی فەرمابەرێتیی ئەمریکا لە سووریا
سەرۆک کۆماری ئەمریکا خوازیاری کۆتایی هاتنی فەرمانبەرێتیی هێزە ئەمریکاییەکانی دژە داعش تا شەش مانگی دیکە بوو.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی سی ئن ئن؛ "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هیوای خواست وڵاتانی قەراخ کەنداوی فارس ئەرکی دابین کردنی خەرج و بەرجی دامەزرانی هێوری و پاوەجێی لە سووریا بگرنە ئەستۆ.
ئەوە لە کاتێکدایە کە ترەمپ رۆژی چوەارشەممەیش بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا لە ماوەی ئەو ١٧ ساڵەیدا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بووە ١٧ تریلیۆن دۆلاری خەرج کردووە، دانی نا بەوەیدا کە بوونی هێزی ئەم وڵاتە لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا جگە لە مەرگ و کاول بوون هیچ سوود و دەسکەوتێکی نەبووە.
لە کاتێکدا کە فەرماندەرانی هێزی سەربازیی ئەمریکا ئەمدواییە باسی مانەوەی درێژماوە و یان تەنانەت زۆرتر بوونی هەژماری هێزە سەربازییەکانی ئەم وڵاتە لە سووریایان کردووە، ترەمپ لە هەفتەی ڕابردووە بە ئاشکرا باسی ئەگەری چوونەدەری خێرای ئەمریکا لە سووریای کردووە لەبەر خەرج و بەرجی قورسی سەربازیی ئەو ئامادە بوونە.