نەیارەتی هاوپەیمانیی دژە شەڕ لە بەریتانیا بەدەسوەردانی سەربازیی ئەو وڵاتە لە سووریا
هاوپەیمانیی دژە شەڕ لە بەریتانیا بۆ نەیارەتی لەگەڵ هەرچەشنە دەسوەردانی سەربازی لە سووریا، تومارێکی ئەلەکترۆنیان دروست کرد هەتا خەڵک بە ئیمزاکردنی، بۆ پێش گرتن بە تێوەگلانی وڵاتەکەیان لە شەڕێکی دیکە، هەوڵ بدەن.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن لە لەندەن، هەوڵی هاوپەیمانیی دژە شەڕ لە بەریتانیا بۆ دروست کردنی ئەو تومارە ئەلەکترۆنییە پاش چوونەسەری بەستێن سازییەکان بۆ هاوکاری لەنەدەن لەگەڵ واشنگتۆن بۆ دەسوەردانی ڕاستەوخۆی سەربازی لە سووریا ئەنجامی گرتووە.
کاتی هێرش کردنەسەر عێراقیش خۆپێشاندانی بەناوبانگی ملوێن کەسیی بۆ پێش گرتن بەتێوەگلانی بەریتانیا لە شەڕی عێراق، لە لەندەن بەڕێوە چوو بەڵام ئەو خۆپێشاندانە کاری نەکردە سەر بڕیاری تۆنی بلەری سەرۆک وەزیرانی ئەو کات بۆ هاوڕێتی کردنی ئەمریکا لەو شەڕەدا.
تۆنی بلێر ئێستاش ڕووی کردۆتە دنەدانی حکومەتی بەریتانیا بۆ دەسوەردانی سەربازیی لە سوریاو ئیدیعای کردووە، ئەگەر لەندەن لەو کردە سەربازییەدا بەشدار نەبێ، هاواری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرگوێ نەکەوتووە.
پاش بانگەشەی تیرۆریستانی سووریاو لایەنگرانی رۆژاوایی لەمەڕ هێرشی شیمیایی سوپای سووریا بۆسەر شاری دوما لەنزیک دەمشق، دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند، باسی بڕیاری بەزوویی خۆی کردووە بۆ هێرشی سەربازیی سەر سووریا.