بڕیارنامەی ڕوسیا لە بارەی سوریا دەنگی نەهێناوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i333896-بڕیارنامەی_ڕوسیا_لە_بارەی_سوریا_دەنگی_نەهێناوە
پێشنووسی بڕیارنامەی پێشنیاری ڕوسیا لەبارەی ئەنجامدانی لێکۆلینەوە لە بواری کەڵک وەرگرتن لە چەک و چۆڵی کیمیاوی لە سوریا دەنگی نەهێناوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 11, 2018 06:58 Asia/Tehran
  • بڕیارنامەی  ڕوسیا لە بارەی  سوریا دەنگی نەهێناوە

پێشنووسی بڕیارنامەی پێشنیاری ڕوسیا لەبارەی ئەنجامدانی لێکۆلینەوە لە بواری کەڵک وەرگرتن لە چەک و چۆڵی کیمیاوی لە سوریا دەنگی نەهێناوە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران ؛ دوای  ڤیتۆی بریارنامەی دژە سوری  ئەمریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایش لە لایەن ڕوسیاوە ،پێشنووسی بریارنامەی مۆسکۆ بۆ دەنگ وەرگرتن داندرا.

پێشنووسی بریارنامەکەی ڕوسیا بەشەش دەنگی ئەرێ، حەوت دەنگی نەیار و دوو دەنگی بیلایەن ڕەتکرایەوە.

 ئەمریکا رۆژی سێ شەممە لە بڕیارنامەی دژی سوری خۆی، پێشنیاری لێکۆلینەوەی دابوو لە بارەی کەڵک وەرگرتنی ئەگەری لە چەکی کیمیاوی لە دوومای سوریا دا.

 دوای ڤیتۆی بڕیارنامەی ئەمریکا دژی سوریا، ئەمە دوازدەهەمین بڕیارنامەی ئەنجوومنی ئاسایشە کەلە سەرەتای قەیرانی سوریا لە ساڵی ٢٠١١ ، دوای ڤیتۆی ڕوسیا پەسەند نەکراوە.

 "واسیلی نەبنزینا" نوینەری ڕوسیا لە ڕیکخراوی نەتەوەکان، وتی: پێشنووسی ئاراستە کراو لە لایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ،هەوڵێکە بۆ بەلارێ دابردنی بیرو ڕای گشتی و هەنگاوێکە لە پێناو بەرەو ڕووبوونەوە .