ئیتالیا لە پەلاماردانی سووریا بەشداری ناکات
ژیدەرە ئیتالیاییەکان شەوی هەینی رایانگەیاند؛ سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە لە پێوەندییە تەلەفوونییەکانیدا لەگەڵ هاوپەیمانانی ڕۆژاوایی خۆی ، سەبارەت بە مەسەلەی سووریا جەختی کردووە کە وڵاتەکەی بە هیچ لەونێ بەشدار نابێ لەو پەلامارە سەربازییەی کە بڕیارە بکرێتە سەر سووریا.
بە پێی ڕاۆرتی ئیرنا؛ "پائۆلۆ جێنتیلۆنی" Paolo Gentiloni لە وتووێژ لەگەڵ هاوپەیمانە ڕۆژاواییەکانی خۆی پێداگریی کردووە لە سەر پێویستیی چارەسەر کرانی قەیرانی سووریا لە ڕێگای دانوستانەوە، نوێ کردنەوەی ماوەی ئاگرىڕ و ڕێگادان بە ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ درێژە پێدانی چالاکییەکانی لەم وڵاتەدا.
کاربەدەستانی ئەمریکایی لەوان سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لە ڕۆژانی ئەمدواییەدا باسی ئەگەری دەسدرێژیی سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر سووریایان کردووە بە بیانووی پەلاماری شیمانەیی بانگەشە کراو بۆ سەر دوما"ی سووریا.
تیرۆریستانی جەیشولئیسلام کە لە ناوچەی "دوما" لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی سووریا سەقامگیرن ، شەوی شەممە دیمەشقیان تۆمەتبار کرد بە پەلاماری شیمیایی بۆ سەر ئەم ناوچەیە و کوشتنی دەیان کەس. تۆمەتێک کە دەوڵەتی سووریا لێبڕاوانە ڕەوتی دەکاتەوە.
مێدیا ڕۆژاوایی و عەرەبییەکانی پشتیوانی تیرۆریستان پاش ئەو بانگەشەیەی تیرۆریستان، شەڕێکی پڕوپاگەندەیی قورسیان دژ بە دیمەشق دەست پێ کرد.
ئەمریکا و ژمارێک وڵاتی هاوپەیمانی بە دەکارهێنانی ئەو کەش نانەوەیە بە بێ ئەوەی بەڵگەی جێبڕاوایان بە دەستەوە بێ، دەوڵەتی سووریایان تۆمەتبار کرد بە ئەنجام دانی پەلاماری شیمیایی.
ئەوە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند سوپای ئەم وڵاتە هیچ ئاسەوار و نیشانەیەکی لە پەلاماری شیمیایی بۆ سەر ناوچەی دوما لە غوتەی ڕۆژهەڵات نەدۆزیوەتەوە
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیایش راشکاوانە رایگەیاند ئەو بانگەشانەی سەبارەت بە پەلاماری شیمیایی لە دوما دێنە ئاراوە تەنیا بە مەبەستی شاردنەوەی دڕندەکارییەکانی تیرۆریستان و پەسادانەوەی پەلاماری سەربازیی خۆیان بۆ سەر سووریا ئەنجام دەگرێت.
زۆرێک لە کارناسان و شارەزایان بڕوایان وایە کە تۆمەتبار کردنی دەوڵەتی سووریا بە دەکارهێنانی چەکی شیمیایی لە ڕاستیدا هەوڵێکە بۆ بەلاڕێدا بردنی بیر و ڕای گشتی و بە پێچەوانە نیشان دانی راستییەکان هاوکات لەگەڵ سەرکەوتنەکانی ئەمدواییەی سوپای سووریا لە هەمبەر تیرۆریستاندا.
ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی زۆر نیگەرانی شکست هێنانی تیرۆریستان لە سووریادان.