دەستدرێژکاری ئەمریکا بۆسەر خاکی سوریا بە پێچەوانەی یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i334304-دەستدرێژکاری_ئەمریکا_بۆسەر_خاکی_سوریا_بە_پێچەوانەی_یاساوڕێسا_نێودەوڵەتییەکانە
سەرۆکی بزووتنەوەی دادی مالیزی ،پەلاماری سەربازیی ئەمڕۆ شەممەی ئەمریکا بۆسەر سوریای بە پێچەوانەی یاسانێودەوڵەتییەکان و دەستدرێژی ئاشکرا بۆسەر خاکی ئەم وڵاتە زانی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 14, 2018 07:57 Asia/Tehran
  • دەستدرێژکاری ئەمریکا بۆسەر خاکی سوریا بە پێچەوانەی یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکانە

سەرۆکی بزووتنەوەی دادی مالیزی ،پەلاماری سەربازیی ئەمڕۆ شەممەی ئەمریکا بۆسەر سوریای بە پێچەوانەی یاسانێودەوڵەتییەکان و دەستدرێژی ئاشکرا بۆسەر خاکی ئەم وڵاتە زانی .

چاندرا موزەفەر، ڕۆژی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا لە کاردانەوە بەرامبەر  پەلاماری سەربازیی ئەمریکا و هاوپەیمانانی  بۆ سەر سوریا بە بیانووی کەڵک وەرگرتنی دەوڵەتی سوریا لە بۆمبی  شیمیایی لە ناوچەی دوما لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی  وتیشی : ئەمریکا  بە دەستدرێژی ڕاستەوخۆی سەربازی بۆسەر سوریا بەنیازی  قەرەبوو کردنی ناکامییەکانی  لە وەلانانی دەوڵەتی  یاسایی ئەم وڵاتەیە.

سەرۆکی بزووتنەوەی دادی مالیزی وتی  : لەحاڵێکدا کە  هێشتا  هیچ مەرجەعێکی بڕواپێکرا و سەربەخۆی، کەڵک وەرگرتنی دەوڵەتی سوریا لە بۆمبی شیمیایی  لە دومای  پشت ڕاست نەکردووە، ئەمریکا و هاوپەیمانانی بۆ قەرەبوو کردنی  شکستەکانیان لە سوریا و ناوچە، بژاردەی  پەلاماری سەربازی بۆسەر سوریایان دەست پێکرد  ، هەموو ناوچە و ڕەنگە جیهان نیگەران بکات.

ناوبراو سەبارەت بە هۆی  سەرەکیی  ئەم دەستێوەردانە سەربازییە بە ئاماژەدان بە داکۆکیی ئەمریکا و هاوپەیمانانی  لە تاقمە کانی تیرۆریستی و بەهێزکردنی ، وتی : ئەوان تائێستا زۆریان هەوڵ  داوە  هەتا دەوڵەتی بەشار ئەسەد وەلانێن  بەڵام  ناکام بوونە  چونکە خەڵک و سوپای سوریا لەبەرامبەر تیرۆؤیستان و ڕۆژاوا خۆڕاگرییان کردووە.

سەرۆکی بزووتنەوەی دادی مالیزیا بە ئاماژەدان بە دەوری میدیاکانی ڕۆژاوایی لە پەیڕەوی کردن لە بەرنامەی ئەمپریالیسیتی ئەمریکا وت : ئەم میدیاگەلە بەخەوشدارکردنی   ڕاستییەکان و گێڕانەوەی  چیرۆکی درۆیی،  دەستێوەردانی ئەمریکا لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی  جیهان  پاسا دەدەنەوە.

چاندرا موزەفەر  هەروەها سەبارەت بە دەوری عەرەبستان لە پەلاماری سەربازیی ئەمریکا بۆسەر سوریا وتی : ریاز بە شێوەی ڕاستە و خۆ و ناڕاستە و خۆ لەم پەلامارە سەربازییە  داکۆکی دەکات.