لاوروف: ڕۆژاوا دیسانیش بێ هیچ سەنەدوبەڵگەیەک پەلاماری کردەسەر سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i334398-لاوروف_ڕۆژاوا_دیسانیش_بێ_هیچ_سەنەدوبەڵگەیەک_پەلاماری_کردەسەر_سوریا
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وێڕای ئیدانەکردنی پەلاماری مووشەکیی ئەمریکا ، بەریتانیا و فەرەنسا وتی : ڕۆژاوا دیسانیش بێ هیچ سەنەد وبەڵگەیەک و تەنیا بە پشت بەستن بە هەواڵی میدیاکان دەستیان دایە هەڵمەتی سەربازی بە دژی سوریا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 15, 2018 05:14 Asia/Tehran
  • لاوروف: ڕۆژاوا دیسانیش  بێ هیچ سەنەدوبەڵگەیەک  پەلاماری کردەسەر سوریا

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وێڕای ئیدانەکردنی پەلاماری مووشەکیی ئەمریکا ، بەریتانیا و فەرەنسا وتی : ڕۆژاوا دیسانیش بێ هیچ سەنەد وبەڵگەیەک و تەنیا بە پشت بەستن بە هەواڵی میدیاکان دەستیان دایە هەڵمەتی سەربازی بە دژی سوریا .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سێرگێئی لاورۆڤ   ڕۆژی شەممە  لە پرێس کۆنفرانسی  ئەنجومەنی سیاسەتی دەرەوەیی و بەرگری ڕووسیا دا وتی  :  جێگەی داخ و پەژارەیە  کە وڵاتانی  ڕۆژاوایی  بۆ پاسادانی پەلامارەکانیان لە زانیاری  میدیاکان و  تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کەڵک وەردەگرن.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتیشی:   ڕۆژاواییەکان   ئەوکارەی کە چوارەمی  ئاڤریلی  2017  لە خان شێخوونی ئەدلیب  ئەنجامیان دا و وتیان  پەلاماری شیمیایی کراوە، ئەمڕۆ لە دوومای غووتەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق ئەنجامیان دا و بەمبیانووەش پەلاماریان کردە سەر سوریا  . 

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وێڕای ئاماژەدان بە ئیدیعای   ئێمانۆئێل  مەکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا سەبارەت بە بوونی  سەنەدوبەڵگەی حاشاهەڵنەگر لەمەر کەڵک وەرگرتنی سوپای سوریا لە چەکی شیمیایی لە شاری دوما وتی : ولادیمیر پوتین دوو ڕۆژ لەمەوبەر  داوای لە مەکرۆن  کرد  بەڵگەکانی پێشکەش بکات بەڵام ناوبراو  بەڕاگەیاندنی ئەوەی ئەو بەڵگانە  نهێنین، پیشانی نەدا.

لاورۆڤ  پێداگری کرد : ڕووسیا  لە ڕیزی یەکەم وڵاتانێکە کە داوای وەستانی  کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی  کرد و ئیدانەشی  کردووە.