لێکدانەوەی پێشنیاری ڕووسیا بۆ ئیدانەکردنی پەلامار بۆسەر سووریا لە ئەنجومەنی ئاسایش
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i334436-لێکدانەوەی_پێشنیاری_ڕووسیا_بۆ_ئیدانەکردنی_پەلامار_بۆسەر_سووریا_لە_ئەنجومەنی_ئاسایش
بڕیارنامەی پێشنیارکراوی ڕوسیا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئیدانەکردنی پەلاماری یەک لایەنەی ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسا نەیتوانی دەنگی پێویست بە دەست بێنێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 15, 2018 08:47 Asia/Tehran
  • لێکدانەوەی  پێشنیاری ڕووسیا بۆ ئیدانەکردنی  پەلامار بۆسەر سووریا لە ئەنجومەنی ئاسایش

بڕیارنامەی پێشنیارکراوی ڕوسیا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئیدانەکردنی پەلاماری یەک لایەنەی ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسا نەیتوانی دەنگی پێویست بە دەست بێنێ .

ئەمریکا و هاوپەیمانانی  بەیانی ڕۆژی شەممە بە بیانووی پەلاماری کیمیایی لە دوومای سوریا، دیمەشقی پێتەختی  سوریای دایەبەر پەلاماری مووشەکی و ئاسمانی .

تیرۆریستانی سەقامگیر لە ناوچەی دووما  ڕۆژی شەممە  دیمەشقیان بە پەلاماری  شیمیایی بوسەر ئەم ناوچەیە تۆمەتبار کرد .

میدیاکانی ڕۆژاوایی و عەرەبی لایەنگری تیرۆریستان دوای ئەم ئیدیعای تیرۆریستان، شەڕێکی دەروونی توندیان بە دژی دیمەشق دەستپێکرد  . ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیشی بە کەڵک وەرگرتن لەم بارودۆخە  بێ ئەوەی  سەنەدوبەڵگەیەکی بڕواپێکراویان لەبەردەست دابێ  دەوڵەتی سوریایان تۆمەتبارکرد بەم پەلامارە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سێ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان دەنگی ئەرێیان دایە  ئەم بڕیارنامەیە، هەشت ئەندامی ئەم ئەنجومەنە  دەنگی نەیار و چوار ئەندامی دیکەش دەنگی بێ لایەنیان داوە.

کۆبوونەوەی ڕۆژی شەممەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان،  پێنجەمین  کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بەسوریایە کە بوماوەی  یەک حەوتە بەڕێوە دەچێت.