نیسان 25, 2018 11:17 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی تیرۆریستی لەشاری کوێتەی پاکستان

لە پەلاماری تیرۆریستی شاری کوێتە، ناوەندی ئەیالەتی بەلووچستانی پاکستان، پێنج ئەندامی پۆلیسی ئەم وڵاتە کوژران.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بەشی پێوەندیی گشتیی  سوپای پاکستان دوێنێ  سێ شەممە ڕایگەیاند: لە بەر پەلاماری تیرۆریستی بۆسەر هێزی سنووریی ئەم وڵاتە لە شاری کوێتە لە ئەیالەتی بەلوچستان لە باشووری ڕۆژاوای پاکستان،  لانیکەم پێنج کەس کوژران و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ، دوو تیرۆریستی بۆمب دانەریش  لە لایەن هێزی ئاسایشیی پاکستان لە شاری کوێتە کوژران، بەڵام  هێرشبەری سێیەم بە تەقاندنەوەی خۆی لەنێوان هێزی ئاسایشیی ئەم وڵاتە ئەم پەلامارە تیرۆریستییەی ئەنجام دا.

شەوی دووشەممەش  دوو کەس لە شیعەکان لە شاری کوێتە لە پەلامارێکی تیرۆریستی دا کوژران.

شاری کوێتەی ناوەندی ئەیالەتی بەلووچستانی پاکستان لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو  بە جاران  کەوتوەتەبەر پەلاماری تیرۆریستی  بۆ نموونە لە پەلاماری  تەقینەوەیی نیزیکەی سێ مانگ و نیم لەمەوبەر لە دەورووبەری  ئەم شارە دوازدە پارێزەری سەرسنوور بریندار بوون.

لەبەر تەقینەوە لە نیزیکی کلیسەیەکیش لە شاری کوێتە کۆتایی پاییز، لانیکەم هەشت کەس کوژران وبیست کەسی دیکەش بریندار بوون  .

شاری کوێتە لە شارە هێورەکانی باشووری ڕۆژاوای پاکستانە کە تائێستا  سەدان کەس لە موسوڵمانانی ئەم وڵاتە بەتایبەت شیعەکان لە پەلاماری تاقمە تیرۆریستییەکان لەوان لەشکری جنگھوی و جەماعەتی ئەحرار و سوپای سەحابە کوژراون.

سەرپەیڤ