ته‌مووز 10, 2025 14:10 Asia/Tehran
  • ئیدانەکرانی بایکۆتی راپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەلایەن ئەمریکاوە

ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی ئوروپا-مەدیتەرانە، بایکۆتی واشنگتۆن دژی راپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکانی، ئیدانە کرد.

ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی ئوروپا-مەدیتەران لە بەیاننامەیەکدا، ئەو کردەی بە پێشاندەری هەڵوێستی فەرمیی ئەمریکا زانی سەبارەت بە هەرچەشنە هەوڵدانێکی سەربەخۆیانە بۆ دۆزینەوەی ڕاستییەکانی هاوپێوەند بە تاوانی ژینۆساید لە غەززە، زانی. بەپێی بەیاننامەی ئەو ڕێکخراوە، "ئەو بڕیارە، لادانی جیددییە لە پرەنسیپە بنەڕەتییەکانی مافگەلی نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ و ڕاستەوخۆ سێرە دەگرێتە نەتەوە یەکگرتووەکان و میکانیزمەکانی و سەربەخۆکارکردنی راپۆرتێرانی تایبەت، دەخاتە بەر مەترسی."

ڕێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤی ئوروپا-مەدیتەرانە ڕایگەیاند؛ واشنگتۆن لەجیاتی هەوڵدان بۆ تاووتوێی سیاسەتگەلی کارەساتباری خۆی لەهەمبەر دڕندەکارییەکانی رژیمی زایۆنی، بڕیاری داوە سزای کەسانێک بدا کە هاریکارییەکانی لەگەڵ ئەو رژیمەیان لەقاو داوە. ئەو دەزگەی مافی مرۆڤ هەروەها ڕایگەیاند، پشتگریی دەکا لە ئالبانێزەو هەڵوێستە بنەڕەتییەکانی بەگوێرەی مافگەلی نێودەوڵەتی و ویژدانی مرۆیی.

ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی ئوروپا-مەدیتەرانە داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان، نووسینگەی کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤ، راپۆرتێرانی تایبەت و بەگشتی کۆمەڵگای جیهانی کرد لەحاند ئەو بڕیارەدا بێ دەنگە نەکەن  و بۆ پاراستنی سەربەخۆیی سیستەمی جیهانیی مافی مرۆڤ، هەنگاوی خێرا هەڵگرن.

ئێستا پرسیار ئەوەیە، بۆچی ئەمریکا ڕاپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستینی بایکۆت کرد.

"مارکۆ رۆبیۆ"ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوێنێ رایگەیاند کە "فرانچێسکا ئالبانێزێ" ڕاپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری فەلەستینی داگیرکراوی، لەبەر ئەوەی بانگەشەی بۆکردووە، واتە؛ ئەوەی کە گوایە "ئالبانێزێ هەوڵی نایاسایی داوە سەبارەت بە شەڕی رژیمی زایۆنی دژی غەززە" و هەروەها ئەوەی کە "کردەگەلێکی دژی بەرپرسانی ئەمریکی و زایۆنی ئەنجام داوە" بایکۆت دەکرێ.

ئالبانێزێ لە چەند رۆژی ڕابردوودا رەخنەی گرت لەو وڵاتانەی ڕێگەیان داوە "بنیامین نەتانیاهو"ی سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی بەسەر هەرێمی ئاسمانیی وڵاتەکەیان بەرەو ئەمریکا گەشت بکاو رژیمی زایۆنیشی بە کەڵک وەرگرتنی ناڕەواو لە ئەنقەست لە زمانی مرۆدۆستانە بۆ ئاسانکاریی لەپێناو ئەنجامدانی تاوانکاریی دڕندانە لە غەززە، تۆمەتبار کردو وتی: رژیمی زایۆنی وادەنوێنێ کە ڕێکارگەلی مرۆیانە برەوپێ دەدا هەتا بەوکارەی کۆنترۆڵی بەسەر غەززەدا بەردەوام بکاو بەمەبەستی شاردنەوەی تاوانەکان، ئاوارەکردنی خەڵک، بۆردومان و سووتاندنی بەزیندوویی فەلەستینیەکان و ....، ئەو تاوانکارییانەی راپۆرتێرانێکی وەک ئالبانێزێ لەبەرامبەریاندا بێ دەنگەیان نەکردو بوونەتە مایەی تووڕەیی ئەمریکاو رژیمی زایۆنیستی. 

سەرپەیڤ