لەنێوبرانی بنکەی تاقیکاریی ناڤۆکیی کۆریای باکووری
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i339652-لەنێوبرانی_بنکەی_تاقیکاریی_ناڤۆکیی_کۆریای_باکووری
بنکەی تاقیکاریی ناڤۆکیی (پونگی-ڕی) کۆریای باکووری لەنێو برا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 24, 2018 12:29 Asia/Tehran
  • لەنێوبرانی بنکەی تاقیکاریی ناڤۆکیی کۆریای باکووری

بنکەی تاقیکاریی ناڤۆکیی (پونگی-ڕی) کۆریای باکووری لەنێو برا.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی یونھاپ ، کۆریای باکووری ڕۆژی پێنج شەممە بە ئامادە بوونی پەیامنێرانی دەرەوەیی بە ئەنجام دانی چەندین تەقینەوە،بنکەی تاقیکاریی ناڤۆکیی (پونگی-ڕی)ی لەنێو برد.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ، بنکەی تاقیکاریی ناڤۆکیی (پونگی-ڕی) لە (کیلجو) ھەڵکەوتوو لە پارێزگای (ھامکیونگی باکووری) لەو دامەزراوە ھەرە گرینگانەی بەرنامەی ناڤۆکیی کۆریای باکووری بوو.

لەنێو برانی بنکەی ناڤۆکیی کۆریای باکووری یەکەم ئەنجامی کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ھەردووک کۆریا لە گوندی ( پانمونجوم) بوو کە ھەردووک لا لەو دانیشتنەدا سەبارەت بە پاک کرانەوەی ناوچەی نیمچەدوورگەی کۆریا  لە چەک و چۆڵی ناڤۆکی و گۆڕینەوەی پەیمانی وازھێنان لە شەڕ بۆ پەیمانی ئاشتی و کۆتایی ھێنان بە ھەر چەشنە ھەنگاوێکی دوژمنکارانەی دژی یەکتر پێکەوە ڕێککەوتن.

بەرلەمە ( کیم جونگ ئون) ڕێبەری کۆریای باکووری پێش لە چاوپێکەوتنە گەڵاڵە بۆکراوەکەی مانگی داھاتووی لەگەڵ داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، باسی بڕیاری خۆی کرد بوو بۆ داخستنی ئەم بنکە ناڤۆکییە.