ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی چەکوچۆڵی کیمیایی و میکرۆبی
29 ی ژووئەن وەبیرهێنەرەوەی یەکێک لە ناخۆشترین ڕۆژەکانی مێژووە بۆ خەڵکی ئێران و مرۆڤایەتی. ئەم ڕۆژە بە ناوی ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی چەکوچۆڵی کیمیایی و میکرۆبی ناودێر کراوە.

لە بەرواری بیست و هەشتەم و بیست و نۆهەمی ژووئەنی ساڵی 1987، فڕۆکە بومب هاوێژەکانی ڕژێمی بەعسی عێراق چوار شوێنی پڕ حەشیمەتی سەردەشت لە ڕۆژئاوای ئێرانیان کیمیاباران کرد. بە هۆی ئەم کەتن و جینایەتە گەورە و دڵتەزێنەوە، دەیان کەس دەسبەجێ کوژران و هەزاران کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەوانەی وا بە مەودایێکی کەم لەپاش کیمیابارانەکە مردن، ئازارێکی کەمتریان بینی. بەڵام ئەوانە وا بریندار بوون مردنی بەرە بەرەیان تاقی کردەوە و دەشیکەن. پتر لە 8 هەزار کەس لە خەڵکی سەردەشت کەوتەنە ژێر کارتێکردنی کیمیابارانەکەوە. زۆرێک لەوان منداڵ و ژن بوون و بۆ هەموو ژیانیان بوونە قوربانی گازە کیمیاییەکان. ڕژێمی سەددام ئەوە جاری یەکەم نەبوو کە بومبای کیمیایی لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران و لە ماوەی شەڕی داسەپاوی 8 ساڵەدا دەکاردەهێنا.
ئەمریکا و هاوپەیمانە ئەورووپییەکانی بۆ ڕێگری لە شکەستی سەددام لە شەڕی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەردەوام یارمەتیان دەدا کە خێراتر دەستی بە چەکوچۆڵی کیمیایی ڕابگات.
هەر ئەم یارمەتییانە و ئاوڕنەدانەوە لە جینایەتەکانی سەددام لە پێناو کەڵك وەرگرتن لە چەکوچۆڵی کیمیایی تەنانەت لە دژی خەڵکی سڤیل بووە هۆی ئەوەی کە سەددام هیچ دڵەخورپەیێکی لەمەڕ شوێنهاتەکانی جیهانیی بڵاوبوونەوەی وێنەی قوربانیانی چەکوچۆڵی کیمیایی نەبێ و بۆیە جینایەتەکانی هەر بەردەوام دەکرد.
کیمیابارانی سەردەشت بەهۆی پاڵپشتی ڤیلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕووی دا. پاڵپشتییەک کە ماوەیێکی دواتر کیمیابارانی هەڵەبجەی بەدواوە بوو ئەویش بە 5 هەزار کوژراوەوە. کیمیابارانی هەڵەبجە لەلایان سەددامەوە، 9 مانگ پاش ئەوە ڕووی دا کە واشنتۆن ، هەوڵی زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی بۆ دەرکردنی بڵاونامە و بڕیارنامەیێک لە پێناو ئیدانە کردنی دەکارهێنانی چەکوچۆڵی کیمیایی لە لایان عێراقی ڤێتۆ کردبوو.
بە هیوای دونیایێک بە دوور لە هەر چەشنە چەکوچۆڵی کۆکوژ