ڕووسیا: ئێران دەورگێڕی بەرپرس لە سووریایە
جێگری ئیدارەی هەواڵگریی و ئاسایشتیی وەزارتی دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژئی پێنجشەممە جەختی کرد کۆماری ئیسلامیی ئێران دەورگێڕی بەرپرس لە سووریایە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ :"ئارتیوم کۆژین" Artyom Kozhin جێگری ئیدارەی هەواڵگریی و ئاسایشتیی وەزارتی دەرەوەی ڕووسیا هەروەها ئاماژەی کردە بەڕێوە چوونی دەیەمین خولی دانوستانی ئاستانە لە ڕۆژانی ٣٠ و ٣١ی ژولای لە شاری سوچیی ڕووسیا و وتی: لەم کۆبوونەەیەدا جگە لە جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی ئێران، ڕووسیا و تورکیا وەکوو وڵاتانی گەرەنتیکاری پرۆسەی ئاستانە، لایەنە سوورییەکان و چاوەدێرانێک لە نەتەوە یەکگرتووەکانیشەوە بەشدار دەبن.
جێگری ئیدارەی هەواڵگریی و ئاسایشتیی وەزارتی دەرەوەی ڕووسیا ڕاشیگەیاند لە دەیەمین خولی دانوستانی ئاستانە سەبارەت بە باروودۆخی مرۆیی و پرسەکانی هاوپێوەند بە یاسای بنەڕەتیی سووریا بیر و را دەگۆڕدرێتەوە.
سێرگەیی شۆیگو "Sergey Shoygu" ی وەزیری بەرەڤانیی ڕووسیایش ئەمدواییە جەختی کردبوو کۆماری ئیسلامیی ئێران دەورێکی بەرچاو لە دامەزراندنی پاوەجێیی لە سووریا دەگێڕێ.
دانوستانەکانی ئاستانە لە ژانڤییەی ٢٠١٧ـەوە بە دەسپێشخەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هاوکاریی ڕووسیا و تورکیا، بە مەبەستی چەسپاندنی ئاشتی لە سووریا بەڕێوە چووە.
ئەنجامی سەرەکیی ئەم دانوستانانە، دیار کرانی ناوچەی کەم کێشە لە سووریا بووە.
قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو.