دەس پێ بوونی دووهەم ڕۆژی دانیشتنی سوچی سەبارەت بە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i346254-دەس_پێ_بوونی_دووهەم_ڕۆژی_دانیشتنی_سوچی_سەبارەت_بە_سووریا
دووهەم ڕۆژ لە دەیەمین خولی دانوستانەکانی ئاشتیی سووریا بە سازدانی دانیشتنی چوارقۆڵیی نێوان نوێنەرانی ئێران، ڕووسیا، تورکیاو نوێنەری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا لە سوچیی ڕووسیا دەس پێ بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 31, 2018 13:14 Asia/Tehran
  • دەس پێ بوونی دووهەم ڕۆژی دانیشتنی سوچی سەبارەت بە سووریا

دووهەم ڕۆژ لە دەیەمین خولی دانوستانەکانی ئاشتیی سووریا بە سازدانی دانیشتنی چوارقۆڵیی نێوان نوێنەرانی ئێران، ڕووسیا، تورکیاو نوێنەری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا لە سوچیی ڕووسیا دەس پێ بوو.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، حوسێن جابری ئەنساری یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کارباری تایبەتی سیاسی و وتووێژکاری باڵای ئێران بۆ کاروباری سووریا، ئەلەکساندر لاڤرێنتێف نوێنەری سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کاروباری سووریا، سدات ئونال یاریدەری وەزیری دەرەوەی تورکیاو وتووێژکاری ئەو وڵاتە بۆ کاروباری سووریاو ستێفان دی میستورا نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا بەشداری ئەو چاوپێکەوتن و دانیشتنەن.

لەو دانیشتنەدا ستێفان دی میستورا، ڕاپۆرێکی لەمەڕ ڕەوتی چالاکیی لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریاو دەسنیشان کران و ناساندنی نوێنەرانی حکومەت، بەرهەڵستکاران وکۆمەڵگای مەدەنیی سووریا لەو کۆمیتەیەدا، خستەڕوو و وتووێژکارانی باڵای وڵاتانی ئێران، ڕووسیاو تورکیاش ڕوانگەکانی خۆیان لەوبارەوە ڕاگەیاند.

هەروەها بڕیارە پاش کۆتایی دانوستانەکان، دانیشتنی گشتی بەڕێوە بچێ و پاشان بەیاننامەی کۆتایی بڵاو بکرێتەوە.

رۆژی یەکەمی ئەو دانیشتنە، لەپشت دەرگا داخراوەکان بەڕێوە چوو.

پرس وبابەتی هاوپێوەند بە یاسای بنەڕەتیی نوێی سووریاو هەروەها پرسە مرۆییەکان لەوان، گەڕانەوەی ئاوارەکان و ئازادکرانی بەندکراوان لە بەرنامەی کاری دانیشتنی سوچیدا گونجێندراوە.