پێبەندنەبوونی کۆمپانیا چینییەکان بە ئابلۆقەکانی ئەمریکا دژ بەئێران
میدیایەکی چینی ڕایگەیاند، کۆمپانیا چینیەکان پێبەند نابن بە جێ بەجێ کرانی ئابلۆقە یەکلایەنەکانی ئەمریکا دژ بە ئێران.
بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، رۆژنامەی گلۆبال تایمز سەر بە پارتی دەسەڵاتداری چین رۆژی سێ شەممە لەبابەتێکدا نووسی: کۆمپانیا چینییەکان لەمەودوا کەڵک وەرگرتن لە "یوان " ی یەکەی پارەی چین لەجیاتی پارە دەرەکییەکانی دیکەی وەک دۆلار و یۆرۆ لە مامەڵەو سەودا لەگەڵ ئێران پەرە پێ دەدەن.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، کۆمپانیا چینیەکان نایانەوێ وابەستەی ئەو پارە دەرەکییانە بن کە ئەمریکا بایکۆتیان دەکا، بەڵکوو ڕوو دەکەنە کەڵک وەرگرتن لە یوان وەک پارەیەک کە هەر رۆژ جیهانیتر دەبێ.
"خۆئا لیمینگ" باڵوێزی پێشووی چین لە ئێرانیش بەپەیامنێری رۆژنامەی گلۆبال تایمزی وت: ڕێگاکانی پەیوەندیی دۆلاریی لەگەڵ ئێران بە بایکۆت دادەخرێ و چین وئێران دەبێ لەدووی ڕێگاگەلی نوێدابن بۆ ئاڵووێرە دراڤییەکان بۆ وێنە لە یوان کەڵک وەربگرن.
خۆئا لمینگ وتی: کۆمپانیا چینیەکان بۆ دەربازبوون لە بایکۆت و گەمارۆکان وەک ڕابردوو دەبێ کەڵکی زیاتر لە یوان وەربگرن کە ئەو کارەش پێشتر ئەنجامی گرتووە.