ئاب 08, 2018 12:09 Asia/Tehran
  • بە یەکجاری کرانی نرخی گومرکیی ٢٥%ی ئەمریکا لە سەر کەل و پەلی دیکەی چینی

ئەمریکا سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە داسەپاندنی نرخی گومرکی لە سەر ١٦ ملیار دۆلار کەل و پەلی دیکەی هاوردە لە چینەوە یەکجاری کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ بە پێی بەیاننامەی نووسینگەی نوێنەرایەتیی بازرگانیی ئەمریکا، ئەو کەل و پەلانە هەموو نرخی گومرکیی ٢٥%یان بە سەر دادەسەپێندرێ و ئیدارەی گومرک و پاراستنی سنووریی ئەمریکا" لە ڕۆژی ٢٣ی ئاگوستەوە نرخی گومرکی نوێ لەسەریان دادەنێ.

واشینگتۆن ئەو کردەوەی بە وەڵامی ئەمریکا بە شێوازە بەدوور لە ئینسافەکانی چین لە بواری دزینی خاوەنێتیی مەعنەویی بەرهەمی ئەمریکایی و گواستنەوەی نایاسایی تەکنۆلۆژیای ئەمریکایی بۆ کۆمپانییە چینییەکان ڕاگەیاندووە.

ئەوە دووەم هەگبەی کەل و پەلی چینییە کە نرخی گومرکیی ئەمریکای بە سەر دادەسەپێندرێ. دەوڵەتی ترەمپ مانگی ڕابردوولە سەر ٣٤ ملیار دۆلار کەل و پەلی چینی نرخی گومرکیی ٢٥%ی دانا. پکەنیش بۆ تۆڵە کردنەوە هەر ئەو ڕادە نرخی گومرکی دانایە سەر کەل و پەلی هاوردە لە ئەمریکاوە.

شەڕی بازەرگانیی نێوان ئەمریکا و چین لە چەن مانگ لەمەوبەرەوە کاتێک دەست پێ بوو کە دەوڵەتی ئەمریکا نرخی گومرکیی ١٠% و ٢٥%ی لەسەر ئالومنیۆم و پۆڵا دانا.

ئەو کردەوەی ترەمپ ڕەخنە و گازندەی وڵاتانی دیکە لەوان هاوپەیمانە ئەورووپاییەکانی بە دواوە بوو کە لە سەر هەر ئەم مەسەلەیە سکاڵانامەیەکایان دژ بە ئەمریکا لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان لەوان ڕێکخراوی بازرگانیی جیهان بەرز کردەوە.

سەرپەیڤ