وشداری دانی کۆبەشگەکانی ئەمریکی سەبارەت بە دواهاتی کردەوەکانی بازرگانیی نوێی ترامپ
دوناڵد ترەمپی سەروکی ئەمریکا لە کاتی هاتنەسەرکاری لە ژانیڤەری 2017 ەوە هەمووکات بازرگانی ئازادی بە هۆی سەرەکی ئاڵۆزی ئابووری ئەمریکا زانیوە و هەڕەشەی کردووە لەمپەر دەخاتە سەر ڕێیان.
لەم پێناوەدا ددوناڵد ترەمپ سیاسەتی داکۆکی کارانەی ئابووری گرتوەتەبەر کە ئەوەش پەرەپێدانی تەعرفەکان بەسەر کاڵا و شت و مەکی هاوردە بەتایبەت لە وڵاتانێک کە ئابوورییان لەپێناو هەناردە دا دەستەبەر دەکرێت وەک چین و ئاڵمان بووە .
هەرچەن دوای وتووێژەکانی ئەم دواییەی ترامپ لەگەڵ ژان کلود یونکەر، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا ، ئەمریکا و ئەورووپا بە چەشنێک ئاگربەس لە شەڕی بازرگانی گەیشتوون بەڵام ترەمپ بە پێداگری لەسەر درێژەی سەپاندنی تەعرفەکان بەسەر کاڵا و شت و مەکی چین کە بەرەورووی کاردانەوەی بەرامبەری پیکەن بووەتەوە، بە کردەوە شەڕێکی بێ وێنەی لەگەڵ دووهەمین ئابووریی گەورەی جیهان دەست پێکردووە کە ئێستا بەرەوڕووی وشداری کۆمپانییەکانی ئەمریکی بووە لەبەردواهاتەکانی جیددی ئەم کارە.
بەم حاڵە ژومارێکی زۆر لە کۆمپانییەکان بە ناردنی 1400 ڕای نووسراوە بۆ نوێنەرانی بازرگانیی ئەمریکی لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی گشتی ، وشدارییان داوە کە سەپاندنی تەعرفەی نوێی سەتی بیست و پێنجی بەسەر نیزیکەی دووسەد ملیار دلار لە کاڵا وشت و مەکی هەناردەی چین بۆ ئەمریکا کە بڕیارە کۆتایی سپتەمبری 2018 جێبەجێ بکرێت، لەوانەیە خەرجێکی زۆرتری هەبێت بۆ بەکارهێنەرانی ئەمریکی بەرهەمگەلێک کە لە لاانکەی منداڵانەوە بگرە هەتا تابووت، دەەگرێتەوە.
بەم چەشنە نەتەنیا بەکارهێنەران بەڵکوو ئەو بەرهەمهێنەرانەی ئەمریکی کە لە مادە و کاڵای چینی کەڵک وەردەگرن، بەرەوڕووی پەرەی توندی خەرج و بەرج بوونە کە ئەمبەش بووەتە هۆی بەرزبوونی نرخی کاڵا و بەرهەمەکان کە لە ئەنجامیش دا زەبرێکی قورس لە بەکارهێنەران دەدات . وێڕای ئەوەی بەرهەم هێنەری جۆربەجۆری ئەمریکی کە لە چین کارگە و دامەزراوەی بەرهەمهێنەریان هەیە و بەرهەمەکانیان بۆ ئەمریکا دەنێرن، ئێستا لەبەر پەرەسەندنی تەعرفەکان، دڕدونگن لەسەر درێژە پێدانی چالاکییەکانیان.
ئامانجی ترەمپ لەم کارە ناچارکردنی پیکەن بە گۆڕانی بنەڕەتی لە سیاسەتەکانی ئابوری و بازرگانییە .
ترەمپ لە ژووئییەی 2018 بۆ نیزکەی سی و چوارمیلیار دولار پیشەسازی، کەرەستەی ئەلەکترونیکی ، کەڕەستەی کامپیوتەری و تەلەفزیونی چینی سەتی بیست و پێنج تەعرفەی دیاری کردووە.
دویچە ولەی ئاڵمان لەڕاپۆرتێک دا نووسی : ترەمپ بۆ داکۆکی کردن لە کاڵای ناوخۆیی تەعرفەی تەمێکارانەی هەرچی زۆرتری بەسەر کاڵای چینی دیاری کردووە بەڵام ئەم داواکارییە تائێستا نەهاتوە تە دی و تەعرفەکان زەبرێکی قورس دەدا لە پیشەسازی ئوتوموبیل سازی ئەمریکا.
بەم حاڵە تەعرفەی نوێ زۆرێک لەو بابەتانە دەگرێتەوە کە بەرهەم هێنەرانی ئەمریکی هەمیشە کەڵکی لێ وەردەگرن.
وێڕای ئەوەی سەپاندنی تەعرفەکاان دوو لایەنەیە و لەم پێناوەش چینییەکان شەڕی تەعرفەیی مەنزانی بەدژی ئەمریکا وەڕێ خستووە.
سوزن سکو، سەرۆکی کومپانیای گەمیەوانی ئەی پی مولەر مێرسک گەورەترین کۆمپانیای گەمیەوانی جیهان لەسەر ئەو باوەڕەیە کە بە سەپاندنی تەعرفەی گومرکی زۆرتر بە سەر کاڵای بیانی ، ئەمە ئابوریی ئەمریکایە کە زۆرتر لە وڵاتانی تر دەکەوێتە بەر کارتێکەری و زەبری لێ دەکەوێت .