داواکاریی مێرکل لە ئەفریقا بۆ چارەسەرکردنی پرسی کۆچبەران
سەرۆکی ئاڵمانیا لە چاوپێکەوتنی سەرۆکی سێنێگال هاوکاریی ئەفریقای بۆ خۆی وتەنی بەەرنگار بوونەوەی کۆچی نایاسایی و قاچاخی مرۆڤ ، داواکرد.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرەنسا، ئەنگلا مێرکل لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ مەکی ساڵ، سەرۆکی سێنێگال لە داکار، بەرەنگار بوونەوەی کۆچی نایاسایی، دامەزرانی دەرفەتی یاسایی، کەمتەرخەم نەبوون بەرامبەر هەوڵی قاچاخچیەکانی مرۆڤ و هاودەست نەبوون لەگەڵ ئەوانی بە پێویست زانی.
مەکی ساڵ یش ، وێڕای پەژارە دەربڕین لە چارەنووسی کۆچبەرانێک کە لە مەدیتەرانە و سارا گیانیان لە دەست داوە، دامەزرانی ڕێکارو دەرفەتی شیاوی ژیان بۆ لاوانی ئەفریقیای لە ناخۆی ئەو کیشوەرە داوا کرد .
مەکی ساڵ وێڕای ئیدانەکردنی هەموو تۆڕەکانی قاچاخی مرۆڤ وتی : چارەنووسی لاوانی ئەفریقی نابێ مردن لە مەدیتەرانە و یان خنکان لە چۆمەکانی ئەورووپا و یان ژیان لە ڕەوشی زۆر دژوار لەو کیشوەرەدا بێت .
ماڵپەڕی دویچە ولەی ئاڵمانیا لە ڕاپۆرتێک دا سەبارەت بە سەفەری مێرکل بۆ ڕۆژاوای ئەفریقا نووسی : مێرکل دەچێتە وڵاتانی نیجریا ، غەنا و سێنێگال و بەشێوەی ڕەسمی پرسی ئابووریی دەخاتە بەرباس بەڵام گرینگترین ئامانجی برلین دۆزینەوەی ڕێگاگەلێک بۆ وەدەرنانی خێراتری پەنابەرانی ئەفریقی لە ئاڵمانە.
نیزیکەی یازدە هەزار هاوڵاتیی نیجریا، غەنا و سێنێگال لەساڵی 2017 ەوەلە ئاڵمانیا داوای پەنابەرێتییان کردووە.