وەزیری بەرەڤانیی ڤەنزۆئێلا: هێزمەندانە بەرەڤانی لە سنورەکانمان دەکەین
کانونی یهکهم 31, 2025 17:39 Asia/Tehran
وەزیری بەرەڤانیی ڤەنزۆئێلا ڕایگەیاند؛ لەهەوڵی داڕشتنی بەرنامەیەکی پراکتیکی داین بۆ کۆنترۆڵ و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی ماددەی هۆشبەر لە ڕێگاکانی گەمییەوانی لە دەریای کارائیبدا.
ژەنەراڵ "پادرینۆ لۆپێز" وێڕای پێداگریی لەسەر ئامادەیی هێزە چەکدارەکانی ڤەنزۆئێلا بۆ دابینی ئاسایشی سنوورەکان، وتی: هێزە چەکدارەکان ئامادەیی تەواویان هەیە هەتا بەدەسەڵاتەوە بەرگریی لە سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی وڵات بکەن. حکومەتی ئەمریکا لە چەند مانگی ڕابردوودا بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر، ڤەنزۆئێلا گەمارۆ دەداو پێش دەگرێ بە تیجارەتی ئەو وڵاتە لەگەڵ جیهاندا. کاراکاس ڕایگەیاندووە کە ئامانجی واشنگتۆن لە هەوڵدان بۆ ترساندنی حکومەتی نیکۆلاس مادۆرۆ، هێنانەسەر دەوری حکومەتێکی گوێ لەمست و زاڵبوون بەسەر ژێدەرە نەوتییەکانی ئەو ناوچەیە.