زەریف: ئێران داوای باشترین پێوەندی لەگەڵ پاکستان دەکات
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتیمانیی پاکستان وتی : ئێران ، باشترین و بەهێزترین پێوەندییەکانی دەوێ لەگەڵ پاکستان .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، محەممەد جەواد زەریف شەوی هەینی لە چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەسەد قەیسەر، وێرای ڕێزگرتن لە هەوڵی پاکستان بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم وتی : ئێران، پاکستان بە شەریکێک دەزانێ بۆ چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکە دا .
زەریف هیواداری دەربڕی لە دەوڵەتی نوێی پاکستان بەسەرۆک کۆمارەتیی عیمران خان، هاوکارییەکانی دۆستانە و قووڵی ئێران و پاکستان زۆرتر لە ڕابردوو پەرە بستێنێ.
ئەسەد قەیسەر، سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتیمانیی پاکستانیش لەم دیدارەدا وتی: پاکستان بڕوایەکی پتەوی هەیە بە بەهێزکرانی یەکگرتوویی ئوممەتی ئیسلام و لەم بارەوە جێگە وپلەی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر بە گرینگ دەزانێ .
لەم دیدارەدا کە یەکەم دیداری دەرەوەیی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نیشتیمانیی پاکستان دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەم دواییە دێتە ئەژمار، دوو لایەن لەسەر پەرەی هاوکارییەکانی دوو وڵات، ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەتایبەت لە بواری ئابووری، هاوکاری پەرلەمانی لەوان پێکهێنانی تاقمی دۆستایەتی پەرلەمانیی ئێران و پاکستان و بەرەنگار بوونەوەی گرفتەکانی هاوبەش لەوان توندڕەوی و تیرۆریزم پێداگرییان کرد .
محەممەد جەواد زەریف ئێوارەی پێنج شەممە لە سەرووی شاندێک بەمەبەستی دیدار و وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی دەوڵەتی نوێی پاکستان و بەمەبەستی گەشە و پەرەسەندنی هاوکاریی دوو وڵات گەیشتە ئیسلام ئاباد.
زەریف لەم سەفەرە دوو ڕۆژەیەی لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ئەم وڵاتە لەوان عیمران خان ، سەرۆک وەزیرانی پاکستان دیدار و وتووێژ دەکات.
چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی سێنا، وەزیری دەرەوە، فەرماندەی گشتیی سوپا و وەزیری ئابووری و دارایی پاکستان لەبەرنامەکانی دیکەی سەفەری زەریف بۆ ئیسلام ئابادە.