ژمارەی شەهیدانی غەززە تا دێ زیاتر دەبێت
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، کەرتی غەززە شایەتی شەپۆلێکی نوێی هێرشی ئاسمانی و هاوەن بارانی رژێمی زایۆنیستی بووە کە بووەتە هۆی شەهیدبوونی لانیکەم 24 فەلەستینی.
بەپێی راپۆرتی سەرچاوە پزیشکییەکانی غەززە، زۆربەی قوربانیانی ئەم هێرشانە ژن و منداڵن. لە یەکێک لە کارەساتبارترین هێرشەکاندا، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایونی، خەڵکی ریزبەستووی، چاوەڕوانی وەرگرتنی خۆراکی تایبەتی منداڵان لە ناوچەی مەیدانی “تەیارە” لە شاری دێر ئەلبەلەحیان پێکا کە هەر ئەم هێرشە بووە هۆی شەهیدبوونی لانیکەم 13کەس، لەوانە چەند ژن و منداڵیش. لە خان یونسیش خێوەتی ئاوارەکان لە ناوچەی مەوەسی و دەوروبەری بیری 19، کرانە ئامانجی هێرشی ئاسمانی و تۆپباران کە بەو هۆیەوە لانیکەم 10کەس و لەوانە 6 منداڵ شەهید بوون.
سەرچاوە پزیشکییەکان لە کەرتی غەززە رایانگەیاند، 65 فەڵەستینی دیکەش لە هێرشە ئاسمانی و تۆپخانەییەکانی شەوی رابردووی سوپای زایۆنیستی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی غەززە شەهید کران. هەروەها هێرشە بەردەوامەکان بۆ سەر ماڵی هاوڵاتیانی سڤیل لە کەمپەکانی نوسەیرات و ئەلبورەیج لە ناوەڕاستی غەززە، بووە هۆی شەهیدبوونی چەندین کەسی تریش.