کاردانەوەی پاکستان بەرامبەر بە ڕاگیردرانی یارمەتیی دراویی ئەمریکا بە ئیسلام ئاباد
وەزیری دەرەوەی پاکستان کاردانەوەی نیشان دا بە ڕاگیردرانی یارمەتیی دراویی ئەمریکا بە ئیسلام ئاباد.
بە پێی ڕاپۆرتی سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممەی ئیرنا؛ ''شامەحموود قورەیشی" لە کاردانەوە بە راگیردرانی یارمەتیی ٣٠٠ ملوێن دۆلاریی ئەمریکا بە پاکستان وتی؛ ئەم بڕە پارەیە بۆ یارمەتیدانی ئیسلام ئاباد نەبووە و لە راستیدا خەرجی شەڕی دژ بە تیرۆریزم کراوە.
وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا ڕۆژی شەممە بە وەبەر ڕەخنەدانی ئەو شتەی کە بە هاوڕێیەتی نەکردنی پاکستان لەگەڵ ستراتژیی ئەمریکا لە ناوچەکە ناوی برد، هەگبەی داکۆکیی٣٠٠ ملوێن دۆلاریی تەرخان دراو بەم وڵاتەی هەڵوەشاندەوە.
"جۆن کێربی" وتەبێژی وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا (پێنتاگۆن) بانگەشەی کرد هۆی سەرەکیی هەڵوەشانەوەی ئەو یارمەتییە، ئەوە بوو کە پاکستان لە خەباتی دژ بە تیرۆریزم بە ڕادەی پێویست هاوکاری نەکردووە و هەروەها زیاتر لەگەڵ لایەنە توندڕەوەکان راهاتووە.
ئەمریکا بە دانی یارمەتیی دراوی و سەربازی بە پاکستان لە بواری خەباتی دژ بە تیرۆریزم، چاوەڕێی ئەوە دەکات ئەم وڵاتەی لەهەمبەر کردەوەی سەرەڕۆیانە و یەکلانەیانی کۆشکی سپی لەوان پەلاماری فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی بۆ سەر ناوچە هۆزنشینەکانی پاکستان کاردانەوەی نەبێ و هەروەها لە ئاراستەی ئامانجەکانی واشینگتۆن لە ناوچەکە بەتایبەت بەرامبەر بە ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان هەنگاو هەڵگرێ.