دەسپێبوونی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی پاکستان
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سێزدەهەمین سەرۆک کۆماری پاکستان لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانی نیشتمانی، سێناو ئەیالەتیی ئەو وڵاتە دەس پێ بوو.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فرانس پرێس، ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتمانی، سێناوچوار پەرلەمانی ئەیالەتی ئەمڕۆ سێ شەممە دەنگی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ خستەنێو سندوق.
تەحریکی ئەنساف، عارف عەلەویی وەک بەربژاری سەرۆک کۆماری ناساندو ئیعتزاز ئەحسەنیش بەربژاری پارتی گەلی پاکستانە.
مەولانا فەزل ڕەحمانیش بەربژاری هاوبەشی پارتی موسلم لیگ لقی نەواز و پارتی عەوامی نیشتمانیی پاکستانە.
بەربژاری سەرکەوتوو دەبێ "نیوە کۆ یەک" بەدەست بێنێ هەتا بتوانێ لەسەر کورسیی سەرۆک کۆماریی پاکستان دابنیشێ.
واچاوەڕوان دەکرێ عارف عەلەوی بەربژاری پارتی دەسەڵاتدار بۆ بەدەستەوەگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماریی پاکستان لەپێش خەنیمەکانیەوە بێت.
خولی سەرۆک کۆماریی مەمنون حوسێن لە پاکستان هەشتی سیپتەمبەری٢٠١٨ کۆتایی پێ دێ.