هەڵبژێردرانی عارف عەلەوی وەک سەرۆک کۆماری نوێی پاکستان
عارف عەلەوی بەربژاری پارتی سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی پاکستان(تەحریکی ئینساف) ئەمڕۆ سێ شەممە بەدەنگی نوێنەرانی پەرلەمانی نیشتمانی، پەرلەمانی ئەیالەتی و سێنای ئەو وڵاتە وەک سێزدەهەمین سەرۆک کۆماری پاکستان هەڵبژێردرا.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، دەنگدان لە پەرلەمانەکانی سێنا، نیشتمانی و چوار پەرلەمانی ئەیالەتیی بەلوچستان، خەیبەر پەختونخوا، پەنجاب و سێند لە کاتژمێر دەی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممەوە بەکاتی ئیسلام ئاباد دەس پێ کراو هەتا کاتژمێر١٦درێژەی ھەبوو.
لە هەڵبژاردنەکانی ئەمڕۆی سەرۆکایەتی کۆماری پاکستان، عارف عەلەوی لەلایەن "تەحریک ئینساف"، ئیعتزاز ئەحسەن لە پارتی گەل(PPP) و مەولانا فەزل ڕەحمان یش بەربژاری هاوبەشی پارتی موسلم لیگ لقی نەواز و پارتی عەوامی نیشتمانی پاکستان پێکەوە کەوتنە ڕکابەریی کە عارف عەلەوی وەک سەرۆک کۆماری نوێی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا.
بەپێی دوائامارەکان، جیاکردنەوەی دەنگەکانی پاکستان، عارف عەلەوی ٣٢٠ دەنگ، مەولانا فەزل ڕەحمان، ١٥٩ دەنگ و ئیعتزاز ئەحسەن ١٢٠ دەنگیان بەدەست هێنا.
خولی سەرۆک کۆماریی، مەمنون حوسێن لەپارتی موسلم لیگ لقی نەوازی پاکستان، هەشتی سیپتەمبەری٢٠١٨ کۆتایی پێ دێ.
عیمران خان سەرۆکی تەحریکی ئینسافی پاکستانیش لەهەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی ٢٥ی ژوولای٢٠١٨ی ئەو وڵاتە سەرکەوت و وەک سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا.