ئه‌یلوول 08, 2018 08:55 Asia/Tehran
  • پەرەگرتنی شەڕی بازرگانی ترەمپ لەگەڵ چین

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند نرخنامەو باجی بازرگانی زیاتر دەسەپێنێ بەسەر کەل و پەلی چینی دا.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ڕۆیتەرز، دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا رۆژی هەینی وتی: نرخنامەگەلی بازرگانی ئامادەی لەدەست دایە کە ٢٦٧ملیارد دۆلاری دیکە لە هەناردە بۆ چین لەخۆ دەگرێ.

بەرلەوە، دۆناڵد ترەمپ باجی لەسەر ٢٠٠ملیارد دۆلار کاڵای هاوردەی چینی دانا.

وەزارەتی بازرگانیی ئەمریکاش دووشەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند، فەرمان درا بە ئیدارە گومرکی و ئاگادارییە سنوورییەکان ، نرخنامە وەربگیردرێ لە هاوردەکەرانی ڕینگەکانی ئۆتۆمبیل لە چین.

وەزارەتی بازرگانیی ئەمریکا، لەو بەیاننامەدا نرخی ئەو باج و نرخنامانەی لەنێوان سەتا ٥٨ هەتا ١٧٢ ڕاگەیاندووە.

بەپێی بەیاننامەی وەزارەتی بازرگانیی ئەمریکا، ڕادەی هاوردەی رینگی ئۆتۆمبیلی ئەمریکا لە چین لەساڵی ڕابردوو٢٠١٧ نزیک بە٣٨٨ملوێن دۆلار بووە.

دوابەدوای فەرمانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ زیادکرانی نرخنامەکان لەسەر هاوردەی کاڵا لەچین لە مارسی٢٠١٨، پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان دوو وڵات بەرەوڕووی کێشەو ئاستەنگ بووە. ترەمپ بەجاران بەڵێنی داوە، کەم وکۆڕییە بازرگانییەکانی ئەمریکا لەگەڵ چین چارەسەر دەکات.

زۆربەی کارناسان لەسەر ئەو ڕایەن، کێشەی بازرگانیی ئێستای نێوان چین و ئەمریکا نەک هەر بەزیانی دوولایەن کۆتایی پێ دێ، بەڵکوو کاریگەریی نەرێنی دەبێ لەسەر بازاڕەکانی دیکە لەوان بازاڕێ یەکێتی ئوروپا، ژاپۆن و ئابوورییە تازە دەرکەوتووەکان.

سەرپەیڤ