دەسپێکرانی دانوستانەکانی سوریا لە ژنێڤ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i348884-دەسپێکرانی_دانوستانەکانی_سوریا_لە_ژنێڤ
دانوستانی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا لەگەڵ نوێنەرانی ئێران، ڕووسیاو تورکیا لە بنکەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ژنێڤ دەس پێ بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 11, 2018 12:19 Asia/Tehran
  • دەسپێکرانی دانوستانەکانی سوریا لە ژنێڤ

دانوستانی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا لەگەڵ نوێنەرانی ئێران، ڕووسیاو تورکیا لە بنکەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ژنێڤ دەس پێ بوو.

بەپێی راپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، لەو دانوستانانە کە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە، بەکاتی خۆجێیی، دەس پێ کرا، "ستێفان دی  میستورا" نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا، "جابری ئەنساری"، سەرۆکی شاندی ئێرانی، "ئەلەکساندر لاڤرێنتێف"، وتووێژکاری ڕووسی و "سیدات ئونال" نوێنەری تورکیا ، لەبارەی ڕێگاکانی ئاسانکردنەوەی ڕەوتی دەسبەکارکردنی لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا وتووێژ دەکەن.

جابری ئەنساری یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری تایبەتی سیاسی، رۆژی دووشەممە گەیشتە ژنێڤ.

ئەنساری لەو سەفەرەدا، وێرای ئامادەبوون لە دانیشتن لەگەڵ دی میستورا، دانیشتنی دووقۆڵیشی ئەنجامدا لەگەڵ سەرۆک شاندە وتووێژکارەکانی تورکیاو ڕووسیا.

ڕەوتی ئاشتی ئاستانە ، یەکێکی دیکە لە تەوەرەکانی وتووێژ لەو دانیشتنانەیە.

دانوستانەکانی ئاستانە لە ژانڤییەی٢٠١٧ـەوە بەدەسپێشخەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هاوکاریی ڕووسیاو تورکیا، بەئامانجی چەسپاندنی ئاشتی لە سوریا دەس پێ بووە.

ئەنجامی سەرەکیی ئەو دانوستانانە هێنانەدیی ناوچە کەم کێشەکان لە سوریا بووە.