ڕەخنەی وەزیری دەرەوەی چین لە هەڵوێستی یەکلایەنەخوازانەی ئەمریکا
وەزیری دەرەوەی چین ڕایگەیاند کە هەڵوێستی یەکلایەنەی ئەمریکا بەردەگرێ بە جێگیربوونی پاوەجێیی لە جیهان دا .
بە گوێرەی ڕاپۆرتیی مالپەری گلۆباڵ تایمز" وانگ یی" ڕۆژی هەینی لە دیداری لەگەڵ"ژان ئیو لۆدریان" هاوشانی فەرەنسی خۆی لە پێکەن وێڕای ڕەخنە گرتن لە سیاسەتە یەک ئالیتی ئەمریکا گوتی، پێکەن ئامادەیە بەمەبەستی زۆرتر کردنەوەی پێوەندییەکانی ستراتژیک و هەماهەنگی لە ڕەوتی بەشداری پێویست لە بارەی چەند لاخوازی ، دامەزراندنی پاوەجێی لە جیهان لەگەڵ فەرەنسا هاوکاری بکات .
وەزیری دەرەوەی فەرەنسایش لە دووهەمین رۆژی سەفەرەکەی بۆ چین لە دیداری هاوشانیی جینی خۆی وێڕای دەربڕینیی نیگەرانی لە سیاسەتی یەک ئالیتی لە ئاستی جیهان دا،گوتیشی: پاریس پێبەندی چەند ئالیتی و ئامادەیە هەماهەنگیی و هاوکاریی لەگەڵ چین بەمەبەستی بەهێزکردنەوەی سیستێمێکیی نێو دەوڵەتیی چەند لاخواز زۆرتر بکاتەوە . چین وفەرەنسا بەرلەمەیش لە بارەی بڕیارەکانیی یەکلایانەی ئەمریکا لەمەڕ بەڕێوە بردنی تەعرفەی تازە بە سەر پۆڵا وئالۆمینیۆم نیگەرانییان دەربڕیبوو.