تشرینی یه‌که‌م 20, 2018 16:29 Asia/Tehran
  • مدودیف : پێوندی ڕوسیا ویەکیەتی ئوروپا گەیشتووەتە خوارترین ئاست

سەرۆک وەزیرانی ڕوسیا ڕایگەیاند کە پێوەندی مسکۆ لەگەڵ یەکیەتی ئوروپا گەیشتووەتە خوارترین ئاست.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سپۆتنیک " دێمیتری مدودیف" سەرۆک وەزیرانی ڕوسیا ڕۆژی هەینی لە دیدارو چاوپێکەوتن لەگەڵ " ژان کلود یونکر" سەرۆکی کۆمسیۆنی ئوروپا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئاسیا- ئوروپا لە بروکسێل وتی کە لە چەند ساڵی ئەم دواییە هیچ کۆبونەوەیەک لە نێوان ڕوسیاو یەکیەتی ئوروپا بەڕێوە نەچووە پێوەندی وەزیرانی دوولایەنە یش کەوتووەتە ژێر کارتێکەری وئەمە پێشاندەری ئەمەیە کە ئاستی پێوەندی ڕوسیا ویەکیەتی ئوروپا بە گشتیی تێکچووە . میدویدیف وتی: یەکیەتی ئوروپا هەروا چوارەمین شەریکەی گەورەی تیجاری روسیایە وهیواداری دەربڕی درەنگ یا زوو گوڕانێکی بنەڕەتی لە پێوەندیەکانی دوولایەن بەدی بێت کە بە دوولایەن ئەگەریی وئیمکانی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ گیرو کێشەکانی بەردەم دەدات.کۆبوونەوەی گروپی ئاسیا - ئوروپا " ئاسم" بریتی لە کۆمسیۆنی ئوروپا، ٢٨ ئەندامی یەکیەتی ئوروپا، ١٢ ئەندامی یەکیەتی هاوکاریەکانی ناوچەیی باشووری رٶژهەڵاتی ئاسیا " ئاسی ئان" وهەروەها سێ گروپی ناوچەیی وبریکی تر وڵات لەوان موغولستان ، پاکستان ، ئوسترالیا، نیوزیلەند ، هیند ، بەنگلادش ، قەزاقستان ، ڕوسیا، نوروێژ، سوئیس وکورواسیی لە ساڵی ١٩٩٦ دامەزراوەو بۆ یەکەم جار لە تایلەند دەسپتێبکارکرد وئێستاکەیش ٥٣ شەریکە ودوو ڕێکخراوی نێودەوڵەتی لەم گروپە دا بەشدارن. ئەم کۆبوونەوە دووساڵانەیەی ئاسیا - ئوروپا ، هەژدە ونۆزدەی ئۆکتۆبەر لە بروکسیلی بلژیک بەڕێوە چوو. 

سەرپەیڤ