بوجەی چل ملوێن دۆلاریی ئەمریکا بۆ شەڕی پڕوپاگەندەیی دژی ئێران و ڕووسیاو چین
وەزارەتی د ەرەوەی ئەمریکا باسی تەرخان دانی چل ملوێن دۆلاری کرد بۆ شەڕی پڕوپاگەندەیی دژی ئێران و ڕووسیاو چین .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، ڕابێرت پالادینۆ جێگری وتەبێژی وەزارەتی د ەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە لە پڕێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند: «ناوەندی ھاریکاریی جیھانی» کە لە ڕێکخراوەکانی سەربە وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتەیە، ئاوا بووجەیەکی بە مەبەستی بەربەرەکانێ لەگەڵ پێکدادانی پڕوپاگەندەیی وڵاتانی بیانی لەوانە ڕووسیاو ئێران و چین تەرخان داوە.
بە قسەی واشێنگتۆن «ناوەندی ھاریکاریی جیھانی» لە ساڵی ٢٠١٦ دا بە مەبەستی بەرپەرچ دانەوەی خۆی وتەنی « ھەواڵ و دەنگ و باسی نادروست» لە لایەن تاقمە تیرۆریستییەکان و وڵاتانی بیانی دامەزراوە.
دەوڵەتی ئەمریکا لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە گەلێک جار ئێران و ڕووسیاو چینی بە ھەوڵدان بۆ شوێن دانان لە سەر ڕەوتی ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی ئەمریکا تۆمەتبار کردووە، دیارە ئەمەش بانگەشەیەکە کە ئێران و ڕووسیاو چین ڕەتیان کردووەتەوە.
ھەڵبژاردنی نێوان دەورەیی کۆنگرێسی ئەمریکا شەشەمی نوامبەر بەرپا دەکرێت.