تشرینی دووه‌م 24, 2018 16:53 Asia/Tehran
  • درێژەی بشێوی لە فەرانسا

پۆلیسی فەرانسە هەوڵیدا بەئامانجی بلاوە پێ کردنی خۆپێشاندەران و ناڕازیان بە بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی لەوڵاتەکەی گازی فرمێسک هێنەریان تێ گرێ.

هەواڵدەری ئالمان ڕاپۆرتی دا، پۆلیسی فەرانسە ڕۆژی شەممە بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئەندامانی گروپی بە ناو " پەسەک زەرد" کە بەنیازبوون بڕونە ناو بیناکانی دەوڵەتی لە پاریس ، لە گازو ترۆمۆبیلی ئاو پژین کەڵکی وەرگرت. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، دوابە دوای تێکەڵچوونی پۆلیسی فەرانسە لەگەڵ نارازیان لە پاریس ، حەوت کەس لە هێزەکانی پۆلیس بریندار بوون. کاربەدەستانی پاریس بە زۆرینەی هێزە ئەمنیەتیەکان، خۆیان بۆ ناهێوریەکانی ئەمڕۆ وسبەینێ لەم شارە ئامادە کردووە. ئەم ناڕەزایەتیانە لە کاردانەوە بە نرخی بالای بەنزین وبەرنامەکانی چاکسازی ئابووری بەرچاوی ئیمانوئیل مەکرون سەرۆک کۆماری فەرانسە ئەنجام دەبێت. خۆپێشاندان لەناوچە جۆربەجۆرەکانی فەرانسە لە حەفدەهەمی نوامبەر دەسپێکراوەو ودووکوژراوونێزیک بە ٦٥٠ برینداری لێکەوتەوە. شوفیرەکان وژمارەیەک لە یەکیەتیەکانی بازرگانی وحیزب وپارتەکانی سیاسی لە هۆکارانی دەسپێکردنی  شەپولی ناڕەزایەتیەکان لە فەرانسە دێنە ئەژمار.

سەرپەیڤ