تشرینی دووه‌م 25, 2018 20:35 Asia/Tehran
  • برنۆ لومێر: سیاسەتە ئابوورییەکانی دەوڵەتی فەرەنسا ناگۆڕدرێت

وەزیری ئابووری و دارایی فەرەنسا بێ سەرنج دان بە خۆپیشاندانیی بەربڵاو دژی سیاسەتە ئابوورییەکانیی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لە شانزە لیزی پاریس، گوتی: ڕێباز و ڕەوتدان بە سیاسەتە ئابوورییەکان دەوڵەت گۆڕانیی بە سەر دانایات.

 "برونولومێر" وەزیری ئابووری و دارایی فەرەنسا لە وتوویژ لەگەڵ کەناڵی تەلەڤزیۆنیی "ب ئیف ئیمی " ئەم وڵاتە هەر لەم حاڵە دا ڕەخنەی گرت لە ڕەفتاریی ناڕازییان لە شەقامیی شانزەلیزە و گوتیشی، ئەم ڕەفتارە تووندو تیژانە قەبووڵناکرێن.

برونو لومێر بێ ئاماژە بە هەڵسوکەوتیی سەرکووتکارانەی پۆلیسی فەرەنسا لەگەڵ ناڕازییان، ڕووبە ڕوو بوونەوە و بیستنی قسەکانیی ئەوانیی وەک  ڕێکارێک بۆ ئارامکردنەوەی ڕەوشەکە زانیی.

 وەزیری ئابووری فەرەنسا گوتیشی: دەوڵەتئەم قەیرانە ڕادەپەڕێنێت.ئەویش لە حاڵێکدا کە ناڕەزایەتیی دەربڕینەکان لەم وڵاتە لە حاند نرخی باڵای بەنزین و بەرنامەکانیی چاکسازیی ئابووری بەرچاوی " ئیمانۆئیل مەکرۆن" سەرۆک کۆماری فەرەنسا هەروا بەردەوامە.

 خۆپیشاندان لە ناوچە جۆر بە جۆرەکانی فەرەنسا لە ‌حەڤدەی نۆڤەمبەرەوە دەستپێکراوە و نزیک ٦٥٠ برینداری لێکەوتۆتەوە. شۆفیرەکان وژمارێک لە سەندیکا بازەرگانییەکان و پارتە سیاسییەکان لە هۆکارانیی دنە دەر بۆ دەستپێکرانیی شاڵاوی ناڕەزایەتی دەربڕینەکان لە فەرەنسا دێنە ئەژمار

سەرپەیڤ