چوونەسەری ژماری کوژراوانی نارەزایەتییە دژە حکومەتییەکان لە فەڕانسە
بەکوژرانی یەکێک لە بریندارانی خۆپێشاندانی دژە حکومەتیی پاریس (پایتەختی فەڕانسە) ژماری کوژراوانی بزووتنەوەی دژە سەرمایەداریی لەو وڵاتە بۆ سێ کەس زیادی کرد.
بەپێی راپۆری ئاژانسی هەواڵیی رادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، بە راگەیاندنی مەرگی ئەو ناڕازییە، ئەندامانی بزووتنەوەی دژە سەرمایەداریی فەڕانسە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رایانگەیاند، یەکگرتووتر لەڕابردوو لەهەمبەر سیاسەتە ئابوورییەکانی ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیاندا ڕادەوەستن.
شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان بە کردەوەو چاکسازییە ئابورییەکانی جێ سەرنجی حکومەتی مەکرۆن، لەژێر ناوی بزوتنەوەی دژە سەرمایەداری "هێلەک زەردەکان" لە نزیک بە سێ حەوتە لەمەوبەرەوە، فەڕانسەی داگرتووە.
ئەو نارەزایەتییانە بۆ نەیارەتی کردن لەگەڵ بەرنامەی حکومەتی فەڕانسە بەمەبەستی سەپاندنی باجی زیاتر بەسەر سوتەمەنیدا سازدراون.
خەڵکی فەڕانسە چەندین جار وێرای سازدانی خۆپێشاندانی ناڕەزامەندانە لەگەڵ پۆلیسی ئەو وڵاتە تێکهەڵچوون بەجۆرێک کە تائێستا بەسەدان کەس بریندار بوون.
بەگوێرەی ئامارێک کە پۆلیسی فەڕانسە رۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، لە گرژییەکانی رۆژی شەممە لە ناوەندو ڕۆژاوای پاریس، ١٣٣ کەس بریندار بوون کە بیست و سێ کەسیان لە هێزە ئاسایشییەکان بوون.