راگەیێندرانی دوائاماری قوربانیانی بزووتنەوەی دژە سەرمایەداری لە فەڕانسە
حکومەتی فەڕانسە دوائاماری کوژراوان، برینداران و گیراوانی بزووتنەوەی دژە سەرمایەداریی ئەو وڵاتەی ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، پۆلیسی فەڕانسە ڕایگەیاند؛ تێکهەڵچوون و بارگرژیی نێوان ناڕازییان و هێزەکانی پۆلیس لە ١٨ ڕۆژی ڕابردوودا، سێ کوژراو و سێ هەزار بریندار و گیراوی لێکەوتووەتەوە.
بەپێی ڕاگەیاندنی پۆلیسی فەڕانسە، تەنیا لە خۆپێشاندانەکانی شەممەی ڕابردوو، ٦٨٢ کەس گیراون و ٢٦٣ کەسیش بریندار بوون کە حاڵی دەیان کەس لەو بریندارانە، شپرزەیە.
بزووتنەوەی دژە سەرمایەداریی ناسراو بە "ئێلەک زەردەکان" بەڕەت کردنەوەی ئەو ئامارە ڕایگەیاندووە کە ژماری کوژراوان، برینداران و قۆڵبەست کراوان زیاترە لە ئاماری پۆلیس.
"ئێمانۆئێل مەکرۆن" سەرۆک کۆماری فەڕانسە لە کشانەوەی لە هەڵوێستی پێشووی، فەرمانی دا بە "ئێدڤار فیلیپ"ی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە هەتا لەگەڵ سەرۆکان و هەڵسوڕێنەرانی خۆپێشاندانەکان دانوستان بکات.
خۆپێشاندانی دژە سەرمایەداریی یان بزووتنەوەی ناسراو بە "په سته ک زەردەکان" هەروا لە شارە جیاجیاکانی فەڕانسە بەردەوامە.
بزووتنەوەی "ئێلەک زەردەکان" وێڕای ناڕەزایەتی دەربڕین بە چوونەسەری نرخی سوتەمەنی، خوازیاری ڕاگیرانی سیاسەتە ئابوورییەکان و چاکسازیی جێی سەرنجی حکومەتی مەکرۆنە.