ناڕەزایەتیەکانی فەڕەنسە بەریتانیاشی گرتەوە
کانونی یهکهم 15, 2018 10:47 Asia/Tehran
دەیان کەس لە دانیشتوان لەندەن بە شوێنکەوتنی ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی فەڕەنسە و بۆ ناڕەزایەتی بە کێشە ئابووریەکان و سیستمی سەرمایەداریی لە بەریتانیا دەستیان دایە خۆپێشاندان .
هەواڵدەری رۆیتێرز راپۆریدا ، ناڕازیان رۆژی هەینی پردی وێست مینیێستێریان لە ناوەندی لەندەن و نزیک پەرلەمانی بەریتانیا داخست و بوونە هۆی کێشەتێکەوتنی هاتوچۆی لەم ناوچەیەدا .
بە گوێرەی ئەم راپۆرە ، ئەم تاقمە پێشیان بە هاتوچۆی دەیان پاس و ئۆتۆمبێلی دیکەش گرت .
ناڕازیان هەروەها بە دروشمگەلێک ، خوازیاری چوونەدەری خێرا و بێ دانوستانی بەریتانیا لە یەکیەتی ئوروپا بوون .
ناڕەزایەتیەکان بە سییستمی ئابووری و سەرمایەداریی بە ناوی بزووتنەوەی ئێلەگ زەردەکان لە نزیکەی یەک مانگ لەمەوبەرەوە لە فەڕەنسە پێکهاتووە و ئێستا گەیوەتە چەندین وڵاتی دیکە لەوان بەلژیک و هولەند .