ناڕەزایەتیی "هێلەگ زەردەکان" بە توندوتیژیی پۆلیسی فەڕانسا
ناڕازییانی فەڕەنسی، خۆپێشاندانیان کرد بە کردەی توندوتیژانەی پۆلیس لە سەرکوت کردنی خۆپێشاندانی دژە سەرمایەداری.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، دوازدەهەمین شەممەی خۆپێشاندانی ناڕازییانی فەڕەنسی ناسراو بە بزووتنەوەی دژە سەرمایەداریی هێلەگ زەردەکان ئەمڕۆ شەممە بە ناڕەزایەتیی بەرامبەر توندوتیژیی پۆلیس لە شارە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە دەس پێ کرا.
ناڕازییان لەپاریس بەهەڵگرتنی لافیتەو پارچە نووسراوە، ناڕەزایەتییان دەربڕی بە کەڵک وەرگرتنی پۆلیس لە چەک و چۆڵی جەنگی کە کەمئەندامبوونی ژمارێک کەسی لێکەوتووەتەوە.
شارە جیاجیاکانی فەڕانسە، بۆ وێنە پاریس لە ١٧ی نۆڤمبەری٢٠١٨وە شایەتی تێکهەڵچوونی پۆلیس و ناڕازییانی ناسراو بە هێلەگ زەردەکانە کە ناڕەزایەتییان پێشاندا بەرامبەر سیاسەتە ئابوورییەکانی حکومەتی ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بۆ وێنە، زیادکرانی باجی سەر سوتەمەنی.
ئەو ناڕەزایەتییانە بە کشانەوەی حکومەتی فەڕانسەو کۆتایی هێنان بە زیادکرانی باج لەسەر سوتەمەنی لێکەوتەوە بەڵام هەروا لەدژ سیاسەتە ئابورییەکانی ئێمانۆئێل مەکرۆن بەردەوامە.