ناڕەزایەتی هێلک زەردەکان و بڕیاری مەکرۆن بۆ بەڕێوە بدنی کۆپرسی
ڕۆژنامعی فەڕانسەوی لوفیگارۆ باسی کرد لە بڕیاری سەرۆک کۆماری فەڕانسا بۆ بەڕێوە بردنی کۆپرسی بە ئامانجی چوونەدەر لە قەیرانی هێلک زەردەکان .
ڕۆژنامەی فەڕانسەوی لوفیگارو ڕۆژی یەکشەمە و ڕۆژێک دوای دوازدەهەمین شەمەی خۆپیشاندانی ناڕازیانی فەڕانسەوی ناسراو بە هێلەک زەردەکان نووسی ئیمانوئێل مەکرون بە نیازی بەڕێوە بردنی ئەو کۆپرسیە لە هەڵبژرادنە پەرلەمانیەکان لە 26 مایە . ڕۆژنامەی لوفیگارو بە گێڕانەوە لە سەرچاوە دەوڵەتیەکانی دیکە و مێدیا فەڕانسەویەکانی ڕاپۆڕتی دا مەکرون بە دوای کەڵک وەرگرتن لەو ڕووداوە بۆ چوونە دەر لە قەیرانی هێلەک زەردەکانە . بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە نوسوینگەی بەرپرسی هەڵبژرادنەکانی وەزارەتی ناوخۆی فەڕانسا لە پەیوەندی لە گەڵ ژومارێک لە خاوەندارانی چاپخانەکان داوای لەوان کردووە ئەگەر مومکینە هەواڵەکان و بولتونەکانی پێویست بۆ بەرنووسی ئەو کوپرڕسیە بە دی بێنن .شارە جۆراوجورەکانی فەڕانسا بۆ وێنە پاریس لە 17 نوامبری ی 2018 بووەتە گۆڕەپانی تێکهەڵچوونی پولیس و ناڕازاینی ناسراو بە هێلەک زەردەکان کە ناڕەزایەتیەن نیشان داوە بە سیاسەتەکانی ئابووری ئیمانوئێل مەکرون . ئەو ناڕەزایەتیانە بووە هۆِ پاشەکشێ دەوڵەتی فەڕانسا و هەڵوەشانەوەی زیاد بوونی ماڵیات بە ڵام هێشتا خۆپیشاندان دژی سیاسەتە ئابووریەکانی مەکرون درێژەی هەیە .