شوبات 24, 2019 14:43 Asia/Tehran
  • داخوازی فەرەنسا لە ئەڵمان بۆ هاسان کردنی هەناردەی چەک بۆ عەرەبستان

وەزیری ئابووریی فەرەنسا داوای لە دەوڵەتی ئەڵمان کرد یاسا و ڕێسا سەختگرانەی هەناردە کردن چەک بۆ وڵاتانی نائەورووپایی لەوان عەرەبستان هەڵوەشێنێتەوە.

"برۆنۆ لۆمێر" ڕۆژی یەکشەممە وتی؛ پرۆژەکانی هاوبەشی بەرهەم هێنانی چەک لە نێوان فەرەنسا و ئەڵمان لەبەر خۆبواردنی بەرلین لە دەرکردنی موڵەت بۆ هەناردەی چەک بۆ عەرەبستان راگیردراوە.

لومێر لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی ئەڵمانیی "وێڵت ئام زۆنتاگ" راشکاوانە ڕایگەیاند بەرهەم هێنانی چەک لە ڕێگای هاوکاریی دوو وڵاتەوە، بە بێ هەناردە کردنی بۆ وڵاتانی دەرەوەی ئەورووپا لەوان عەرەبستان هیچ سوودێکی نابێ.

عەرەبستان لە کڕیارانی سەرەکیی چەک و کەرەستەی جەنگی لە دوو وڵاتی ئەڵمان و فەرەنسا دێتە ئەژمار.

ئەڵمان دوابەدوای کوژرانی "جەماڵ خاشوقچی" ڕۆژنامەوانی ڕەخنەگر لە ڕژێمی سەعوودی لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ لە کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەموڵ، فرۆشتنی چەک بە عەرەبستانی قەدەغە کرد.

سەرپەیڤ