شوبات 26, 2019 15:22 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی مەکرون لە بایکۆتی سیاسیی حیزبوڵڵای لوبنان

سەرۆک کۆماری فەرەنسا بە ڕەخنە لە بایکۆت کرانی سیاسیی حیزبوڵلای لوبنان جەختی کرد پاریس لەگەڵ لقی سیاسیی حیزبوڵلا تەعامول و پێوەندی هەیە.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی ڕۆژنامەی "لوریان لو ژور" ؛ "ئیمانۆئێل مەکرۆن"ی سەرۆک کۆماری فەرەنسا ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ ''بەرهەم ساڵح" هاوتای ئێراقیی خۆی لە پاریس وتی: هیچ وڵاتێک ناتوانێ پارتێکی لوبنانی کە لە دەوڵەتی ئەم وڵاتەدا بەشدارە، بخاتە نێو لیستی تیرۆریزمەوە.

مەکرۆن وتیشی: پاریس لەگەڵ لقی سیاسیی حیزبوڵلا کە لە دەوڵەتی لوبنان بەشدارە، لە پێوەندیدایە.

وتەکانی مەکرۆن لە کاتێکدایە کە "ساجد جاوید" وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، ڕۆژی دووشەممە بە بانگەشەی ئەوەی کە بزووتنەوەی حیزبوڵلای لوبنان مەترسییە لە سەر ئاسایشی بەریاتنیا ، ڕایگەیاند کە ناوی ئەم گرووە خراوەتە نێو لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە.

ساجد جاوید بە درۆ و دەلەسە نانەوە  و بە بێ ئاماژە بە دەوری کاریگەر و ئەرێنیی بزووتنەوەی حیزبوڵلا لە هەمبەرگرووپە تیرۆریستیەکانی وەک داعش بانگەشەی کرد کە حیزبوڵلا هەر بەردەوامە لەسەر کردەوە کانی بۆ ئاڵۆزتر کردنی ڕەوشی لەرزۆک  و ناپاوەجێی ڕۆژهەڵاتی ناڤین.

کۆشکی سپی پێشتیریش لە هەنگاوێکی لەو چەشنە بزووتنەوەی حیزبوڵلای لوبنانی خستە نێو لیستی گرووپە تیرۆرستیەکان.

سەرپەیڤ