مۆسکۆ، میوانداریی دانیشتنی سێی قۆڵی پەرلەمانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا
دانیشتنی سێی قۆڵی سەرۆک کۆمیسیۆنەکانی نێودەوڵەتی و سیاسەتی دەرەوەیی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندامی پرۆسەی ئاستانە، لە مۆسکۆ دەستپێکرا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، دانیشتنی سێی قۆڵی پەرلەمانی سێ وڵاتی ئێران، ڕووسیا و تورکیا لە چوار چێوەی پرۆسەی ئاستانە، ئەمرۆ چوار شەممە ١٠ ـی ئاپریل لە دوومای ڕووسیا دەستپێکراوە.
ئەم دەستپێشخەرییە یەکەمین دانیشتنی سێی قۆڵی پەرلەمانی سێ وڵات، لەئاستی سەرۆکانی کۆمیسیۆنیەکانی کارو باری نێو دەوڵەتی پەرلەمانەکان دێتە ئەژمار.
لەم دانیشتنە دا"حێشمەتۆڵڵا فەلاحەت پیشە" سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی، سەرۆکایەتی لیژنەی ئێرانی لە ئەستۆ دایە.
پرسەکانیی سوریا و ئاسۆی چارەسەری ئاشتیانە و ڕۆڵیی پەرلەمانەکان لە نژیارڤانی تازەی ناوچەکە باس و ڕاوێژیان لە سەردا دەکرێت.
دانووستانەکانی ناسراو بە پرۆسەی ئاستانە لە ژەنیڤەری ٢٠١٧ لەسەر دەستپێشخەری کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوکاری ڕووسیا و تورکیا، بەمەبەستی دامەزرێندرانی ئاشتی لە سوریا دەستپێکراوە وتابە ئێستا سەرکەوتنگەلێکی بەرچاوی بووە.