خۆپێشاندانی دژە فەرانسی لە پێتەختی لیبیا
خەڵکی لیبیا کەهەروەک ناڕازیان بە سیاسەتەکانی ئابووری دەوڵەتی فەرانسا " هێلەکی زەردیان " لەبەردابوو، لە مەیدانی سەرەکی شاری ترابلۆس خۆپێشاندانیان ساز کرد.
کەنالی تەلەفیزیۆنی فرانس ٢٤ ڕاپۆرتی دا: خەڵکی لیبیا ڕۆژی هەینی خۆپێشاندانی ناڕازیانەیان لەدژی هەڵمەتی سەربازی ژنراڵ " خەلیفە حەفتەر" فەرماندەی گروپی بە ناو سوپای نیشتمانی لیبیا وهەروەها پشتیوانی سەربازی فەرانسە بەڕێوە برد. یەکێ لە ناڕازیان لەم خۆپێشاندانە وتی: ئێمە زاروکی ترابلۆسین وزۆرێکی تریش لە سەرانسەری لیبیا هاتوونەتە ئیرا هەتا بە حکومەتی سەربازی وپەلامارەکانی حەفتەر بڵین نا. ماوەیەک لەمەوپیس کەناڵی هەواڵی ئەلجەزیرە ڕاپۆرتی دا کە ناوچەیەکی جەنگی فەرانسە بۆ هێزەکانی بە ناو سوپای نیشتمانی لیبیا ، چەک وکەرەسەی جەنگی ناردووە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، گەمیە توندڕەوەکان لەم ناوچە یەی فەرانسە، بڕیکی زوور چەک وکەل وپەلی جەنگیان داگرتووە. "عەبدولکەریم ئەلزوبەیدی" وەزیری بەرەڤانی تونیسیش حەوتەی ڕابردوو ڕایگەیاند دەزگە ئەمنیەتیەکانی ئەم وڵاتە ١٣کەسیان بە ڤێزای دیپلۆماتیکی فەرانسی لە تێپەڕگەی " ڕاس جەدیر" لە سنووری لیبیا دەسگیر کردووە. دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانی لیبیا حەوتەی ڕابردوو هاوکاری ئاسایشتی خۆیان لەگەڵ فەرانسە بە هۆی پشتیوانی پاریس لە هێزەکانی حەفتەر پچڕاند . هێزەکانی " خەلیفە حەفتەر" فەرماندەی سوپای بەناو سوپای نیشتمانی لیبیا لەچوارەمی ئاوریل پەلاماریان کردووەتە سەر ترابلۆس ی پێتەختی لیبیا وشوێنی سەقامگیر کرانی دەوڵەتی وێفاقی نیشتمانی . ئەم پەلامارە هەتا ئێستاکە نێزیک بە ٢٧٠ کوژراوو ، ١٣٠٠ بریندارو ٣٥هەزار ئاواری لێکەوتووەتەوە.