چین: پێوەندیی بازرگانی و ئابووریی پکەن_ تاران یاساییە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین پێوەندیی بازرگانیی و ئابووریی پکەن و تارانی بە یاسایی وەسف کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "لو کانگ" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕۆژی دووشەممە لە پرێس کۆنفرانسی هەفتانەی خۆیدا بەرگری کرد لە پێوەندیی بازرگانیی و ئابووریی پکەن و تاران و وتیشی: نابێ کەس ئەو پێوەندییە ڕاگرێت.
چین بەردەوام نەیارەتیی خۆی ڕاگەیاندووە بەرامبەر بە کردەوە دژە ئێرانییەکانی ئەمریکا.
دەوڵەتی ئەمریکا دوەمی مانگی مەیی ٢٠١٩ ماوەی مەعافییەتی کڕیارانی نەوتی ئێران لە بایکۆتی نوێ نەکردەوە.
واشینگتۆن ساڵی ٢٠١٨یش رایگەیاندبوو کە هەناردەی نەوتی ئێران دەگەیەنێتە سفر بەڵام لە جێبەجێ کردنی هەر ئەم سیاسەتەشدا شکستی هێنا و ناچار بوو وڵاتانی وەک چین، هیندستان، ژاپۆن، کۆریای باشوور، تورکیا، ئیتالیا، یونان و تایوانیش لە بایکۆتی نەوتی دژ بە ئێران مەعاف بکات.
وڵاتانێکی وەک تورکیا و چین بە ڕەت کردنەوەی هەنگاوە دژە ئێرانییەکانی کۆشکی سپی ڕایانگەیاندووە کە بایەخ نادەن بە بایکۆتە نەوتییەکانی واشینگتۆن.