پیداگریی مۆسکۆ لە سەر دەوری زۆر گرینگی ئێران لە چارەسەرکرانی قەیرانی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i364492-پیداگریی_مۆسکۆ_لە_سەر_دەوری_زۆر_گرینگی_ئێران_لە_چارەسەرکرانی_قەیرانی_سووریا
سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕوسیا پیداگری کرد: ئێران بەشێکی زۆر گرینگی لە چارەسەر کردنی کێشە وگرفتەکانی سووریا وبەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم هەیە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 24, 2019 13:10 Asia/Tehran
  • پیداگریی مۆسکۆ لە سەر دەوری زۆر گرینگی ئێران لە چارەسەرکرانی قەیرانی سووریا

سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕوسیا پیداگری کرد: ئێران بەشێکی زۆر گرینگی لە چارەسەر کردنی کێشە وگرفتەکانی سووریا وبەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم هەیە .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ڕووسی " ڕاسیسکایا گازیتا " نیکۆلای پاتروشف " سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشتی فیدراسیۆنی ڕووسیا ئەمڕۆ دوشەممە لە سەروبەندی سەفەر بۆ فەلەستینی داگیر کراو ڕایگەیاند ، بەنیازە هەڵوێستی ئێران لەمەڕ چارەسەر کرانی دۆخی سووریا بە ئاگاداری کاربەدەستانی ئەمریکی وئیسرائیلی بگەیەنێت. سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕووسیا هەروەها وتیشی کە ئێران بە بانگهێشتی فەرمی کاربەدەستانی دەمیشق لە سووریا ئامادەیەو دەورێکی گرینگی لە سەرکەوتنە بەدەس هاتووەکان لە بەرنگاربوونەوەی تیرۆریسم لەو وڵاتە هەیە ، بەپێی ئەمە ئێمە دەبێ ئاگامان لە بەرژەوەندیی ئێرانیش بێت. لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو سەرچاوە میدیاییەکان ڕایانگەیاند: ئەمریکا ورژێمی زایۆنی لە هەوڵی ئەوەدان لە پرس ومەسەلەی سووریا ، مۆسکۆ وتاران لە یەک دوورکەنەوە. کاربەدەستانی ڕووسی ئەم ڕاپۆرتانەیان ڕەت کردوەتەوە وبە جێی پێکەنینیان زانیون.