کانونی یه‌که‌م 19, 2019 00:11 Asia/Tehran
  • جیڤینی سەرانی وڵاتانی ئیسلامی – مالیزیا 2019

جڤینی "کوالالامپوور 2019" وەکوو یەکێک لە گرینگترین ڕووداوەکانی جیهانی ئیسلام لە میدیا جۆراوجۆرە ئاسیاییەکاندا کاردانەوەی بووە. بڕێکیان وەکوو داهێنانی ماهاتیر محەمەد بۆ چارەسەری کێشەکانی جیهانی ئیسلام باسیان کردووە.

ئەم کۆبوونەوەیە ڕێبەرانی مالیزیا، ئەندۆنسیا، پاکستان، تورکیا، ئێران و قەتەری لەگەڵ 400 ڕووناکبیر، لێکۆڵەر و هزرمەندی موسڵمانی سەرانسەری جیهان لە دەوری یەکتر کۆ کردووەتەوە هەتا ئەو پرسانەی جیهانی ئیسلام وا بووەتە هۆی هەڵوێستی جیاوازی وڵاتانی ئیسلامی لەوێدا تاووتوێی بکەن.
جڤینی سەرانی کوالالامپوور 2019 لە ڕۆژانی 18 تا 21 دێسەمبەر لە ناوەندی کۆبوونەوەکانی کوالالامپووری پێتەختی مالیزیا بەڕێوە دەچێت.

 

روحانی : جیهانی ئیسلام رێوشوێنێک بۆ رزگاربوون لە سیستمی دراڤیی ئەمریکا پێشبینی بکات

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە جیهانی ئیسلام لە ئاستی نیشتمانیی و نێودەوڵەتی رووبەڕووی کێشەی تازەسەرهەڵداوە گوتی : جیهانی ئیسلام دەبێ بۆ رزگار بوون لە دەسەڵاتی دوڵار و سیستمی دراڤیی ئەمریکا رێوشوێنێک بگرێتەبەر .

حەسەن روحانی پێنجشەممە لە ئاهەنگی کرانەوەی جڤینی سەرانی وڵاتانی ئیسلامیی لە کوالالامپوری مالیزیا ، کێشە فەرهەنگیەکان، گەشە نەکردن  و ئابووریی  بە گرنگ ترین کێشە تازە سەرهەڵدراوەکانیی جیهانی ئیسلام لە ئاستی نیشتمانی و نێودەوڵەتیلێک دایەوە

 سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە مەترسیی لاوازبوونی شوناسی نیشتمانیی وئیسلامیی و زاڵبوونی کولتوری بیانی ، جدیدی ترین هەڕەشە بۆسەر جیهانیی ئیسلامیە، وتیشی: شەڕ لە سوریا ویەمەن و کێشە و ئاڵۆزی لە عێراق و لوبنان و لیبی و ئەفغانستان ئەنجامی تێکەڵبوونی  تووندئاژۆیی نێوخۆیی و دەسوەردانی بیانیە .

 روحانی هاریکاریی نێوان وڵاتە ئیسلامیەکانی بە پڕەنسیپێکی بێ وێنە زانی و گوتی : ئاوێتەبوونی بارستای سیاسی و ئابووری ، جیهانی ئیسلام دەکاتە بلۆکێکی بەهێز لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی .

 سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە فەلەستین ئێستاش پرسی سەرەکیی جیهانی ئیسلامە ، گوتی : لە بیرکردنی دۆزی  فەلەستین  و سەرقاڵبوون بە پرسی لاوەکی و دووبەرەکی سازکەر لادانێکی گەورەیە .

پیداگری ئێران و تورکیا لەسەر پێویستی هاوکاری و یەکگرتوویی وڵاتانی ئیسلامی

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و" ڕەجەب تەیب ئەردۆغان " سەرۆک کۆماری تورکیا پێنجشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی سەرۆکانی کولالامپور ٢٠١٩ لە مالیزی، مژارەکانی ناوچەیی وبە تایبەت ڕەوتی گوڕانکاریەکان لە سووریایان دایە بەر باس ولێکدانەوە. ڕۆحانی بە دەربڕینی نیگەرانی لە بەردەوابوونی مانەوەی ئەمریکا لە سووریا وهەوڵ بۆ زاڵبون بەسەر بیرە نەوتەکانی سووریا ، خوازیاری هاوکاری زۆرتری ئێران وتورکیا لەگەڵ دەوڵەتی سووریا بوو.

سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها خوازیاری هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی سووریا بۆ چوونە دەری گروپە ترۆریستەکان لە شاری ئیدلیب وبەدی هێنانی ئارامش وهێوری بۆ خەڵکی ئەم شارە بوو. سەرۆک کۆمارانی ئێران وتورکیا لەم دیدار وچاوپێکەوتنە دا هەروەها بە پیداچوونەوە بە سەر دوایین دۆخی پێوەندی دوو لایەنەی دوو وڵات ،خوازیاری  پەرە وقوڵ بوونی ئەم پێوەندیانە لە هەموو بوارەکان بە تایبەت وزە ، ڕیگاوبان وگواستنەوە ، پیشەسازی، تیجارەت وبانک بوون.

لەم دیدار وچاوپێکەوتنە دا بریاردرا نوێنەرە تایبەتەکانی سەرۆک کۆمارانی دوو وڵات ڕێککەوتن نامەی ئەم دیدارە وڕێککەوتنەکانی کۆمسیۆنی هاوبەشی ئابووری دوو وڵات لە داهاتویەکی نێزیک لە لێژنە پسپۆریەکان پێ وشوین بگرن وجێبەجێ بکەن. کۆبوونەوەی سەرۆکانی کوالالامپور ٢٠١٩ بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە بەشداری وئامادەبوونی سەرۆک کۆمارانی ئێران وتورکیا، سەرۆک وەزیرانی مالیزی ومیری قەتەر وسەدان کەس لە کەسایەتیەکان وبلیمەتانی وڵاتانی ئیسلامی لە مالیزی دەستێبەکار کرد.

ڕۆحانی : ئێران ئامادەی پەرەی هاوکاری لەگەڵ مالیزیایە

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕاگەیاندنی ئامادەیی تاران بۆ پەرەی هاوکاری لەگەڵ کوالالامپوور وتی: ئێران وماڵیزی دەبێ مێکانیزمی نوێی بۆ پەرەی فرەترلە جارانی هاوکاری هاوبەش بەدی بێنن.

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران  چوارشەممە لە دیدار وچاوپێکەوتنی " مەهاتیر محەممەد " سەرۆک وەزیرانی مالیزیا کە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کوالالامپوور بەڕێوە چوو ، وتی: پەرەی پێوەندی ئابووری ئێران ومالیزی بە قازانجی دوو نەتەوە ودوو دەوڵەتە. ڕۆحانی بە راگەیاندنی ئەمە کە ئێران هۆگری هەیە لەگەڵ مالیزی ئەزمونی سەرکەوتووی نرخنامە بزاردە کان  بۆ گەشەی پێوەندی هاوبەشی تیجاری دوپات بکاتەوە وتی: سەرمایە نانەوەی بەرانبەریش دەبێ لە فەرمانی کاری گەشە وپەرەی پێوەندی ئابووری ئێران ومالیزیا دابێت.

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها بە ئاماژەدان بەمەکە زەخت وگوشاری ئەمریکا نابێ نەتەوە گەورەکان لەوان ئێران ومالیزیا تەسلیم بکات ڕایگەیاند : ئێران بە گەڵاڵە ڕێژی وخۆراگری گەلی خۆی زەخت وگوشاری ئابووری ئەمریکا ی نۆشۆستی پێ هێنا. رۆحانی بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە " هەموو ئێمە ئەندامی ئۆمەتی ئیسلامین وهیچ جیاوازیەک لە نێوان مەزهەب وئایینە ئیسلامیەکان دا نیە ، وتی: وڵاتانی ئیسلامی دەبێ لە بەرانبەر دوژمنی هاوبەش لەگەڵ یەکتر هاوپەیمان بن. "

مەهاتیر محەممەد" سەرۆک وەزیرانی مالیزیایش لەم دیدار وچاوپێکەوتنە بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە مالیزیا لە ژێر کارتێکەری خۆڕاگری دەوڵەت ونەتەوەی ئێران لە بەرانبە رزەخت وگوشارەکانی ئەمریکا دایە وتی: مالیزی وئێران وەکوو دوو وڵاتی ئیسلامی دەتوانن بە کەڵک وەرگرتن لە بارستاکانی زانستی وئابووری بگەنە پێشکەوتنی گەورە. ڕۆحانی بە بانگهێشتی " مەهاتیر محەممەد" سەرۆک وەزیرانی مالیزی بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی سەرۆکانی وڵاتانی ئیسلامی ،" کوالالامپور ٢٠١٩ سەفەری کردووە بۆ ئەم وڵاتە.

پێداگری لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندی تاران – دۆحە لە هەموو بوارەکاندا

سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران و میری قەتەر ڕۆژی پێنجشەممە لە پەراوێزی جڤینی سەرانی کوالالامپوور 2019 لە مالیزیا چاویان بە یەکتر کەوت و پێداگریان کرد لەسەر پەرە پێدانی پەیوەندیەکان لە هەموو بوارەکاندا.

حوججەتولئیسلام وەلموسلەمین دکتۆر حەسەن ڕوحانی لەو چاوپێکوتنەدا بە ئاماژەدان بەوەی کە ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ شایەتی پەرەسەندنی پەیوەندیەکانی نێوان تاران – دۆحەین گوتیشی: لەگەڵ قەتەردا بووین و هەر دەشبین و هەرچەشنە گوشارێک کە لە دژی ئەو وڵاتە بێت، ئیدانە دەکەین.

میری قەتەریش بە دەربڕینی خۆشحاڵی بە هۆی چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی: پەیوەندیەکانی دوو وڵات، پەیوەندییەکی تایبەتە و لە هەلومەرجی ئەمڕۆکەی ناوچەکەدا دەبێ پەیوەندیمان زیاتریش بێت.

سەرپەیڤ