کرۆنا پتانسێڵی مەترسییەک لەدژی ئابووری جیهان
دڵگرانی لە تەشەنای زۆرتری ڤایرووسە چینیەکە بووەتە هۆی بەهێزبوونی هەستپیکراوی دۆڵار لە بازارە ئەرزیەکانی جیهان دا.دوای ئەمەی کە پرۆسەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرووسی تازە بۆ سێ کیشوەری جیهان ئاشکرابوو، نرخی دۆڵاڕ لە بازارە جیهانییەکان پرۆسەی ڕوو لەەبرزبوونەوەی بووە.
هەر ئێستا زۆرێک لە بەشگەکانی جیهانی ئاستی ئامادەبوونیی خۆیان لە چین کەمتر کردۆتەوە و یان بەتەواوەتی هەڵییان پەساردووە.
کاربەدەستانی چین دەڵین تا بە ئێستا 213 کەس دوای تووشبوون بە ڤایرووسی تازەی کرۆنا، گیانی خۆیان لە دەست داوە ژمارەی کەسانێک کە تووشبوونیان بەم نەخۆشییە لەم وڵاتە پشت ڕاست نەکراوەتەوە لە 9 هەزار و 356 کەس واوەترە.
دوابەدوای پەرە سەندنی ڤایرۆسی کرۆنا لە چین زۆربەی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەوانی گەشت و سەفەرەکانیان بۆ وڵاتی چین ڕاگرتووە. ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانیش ڕۆژی پێنجشەممە بە ڕاگەیاندنی ڕەوشی نائاسایی ، پەرە سەندنی تۆقێنەری ڤایرۆستی کرۆنا لە چینی بە جێی نیگەرانیی زانی. وەزیری تەندروستی لە نامەیکدا داوای لە جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار کرد تا ئاگادارکردنەوەی دواتر بەر بگیردرێت بە هاتنی هەر جۆرە موسافریک لە چینەوە.
دوکتور سەعید نەمکی لە پەیامێکی توئیتریدا باسی کرد لە نامەیەکەی بۆ جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار بۆ ڕاگرتنی فڕینەکان لە چینەوە بۆ ئێران. لە دەقی توئیتی وەزیری تەندروستی دا هاتووە لە نامەیکدا بۆ بەڕێز دوکتور جەهانگیری داوام کرد بە وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی ڕێگا و بان ڕابگەینێ تا ئاگاداری کردنەوەی دواتر بەر بگرێت لە هاتنی هەرجۆرە موسافیرێک لە چینەوە بۆ ئێران. هەروەها هەموو بنکەکانی تەندروستی لە هەموو ڕێگاکانی هاتە ناوی ئێران دە دەسپێکی تەشەنای کرونا لە حاڵ ئامادە باشی تەواو دان.
وەزیری تەندروستی چین لەمیانەی ڕاگەیاندراویک دا باسی کرد لە سازکرانی دەرمانی دژە ڤایروسی کڕۆنا لە وڵاتەکەی.
وەزیری تەندروستی چین لەو بەیاننامەیەدا وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەو دەرمانە ئێستاکە قوناغەکانی دواجاریی تاقیکاری تێپەڕ دەکات وتی: تا چەن کاژێری دیکە دەرمانی دژە ڤاروسی کرونا بە شێوەی بەلاش ڕادەستی نەخوشەکان دەکرێت .
وەزارەتی تەندروستی چین کاتژمێرێک دوای کاریگەریی ڤایروسی ئێچ ئای وی دژە ڤایروسی کرونا هەواڵی دا و ڕایگەیاندووە کە کەڵک وەرگرتنی لە دەرمانەکانی ئێچ ئای وی بۆ دەرمانی نەخوشەکانی تووشبوو بە کرونا ئێستاکە لە نەخوشخانەکانی پێکەن ئەنجام ئەدرێت و ژوماری تووشبوان لە سەرانسەری چین دەگاتە زیاتر لە 1985 کەس و لە جیهان دا دەگاتە زیاتر لە 2020 کەس.
ڤایرۆسەکە بۆ یەکەم جار لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو لە شاری وهان لە چین بڵاوبووەوەو تا ئێستا نزیکەی 213 کەس لەو وڵاتە مردوون و زیاتر لە 9 هەزار کەسیش تووشبوون کە زۆرترین حاڵەت لە وڵاتی چینە ، هەروەها ڤایرۆسەکە گەیشتە ئەمریکا و لە واشنتن حاڵەتێکی تووشبوون تۆمارکرا، لە مالیزیاش سێ حاڵەتی توشببون تۆمارکرا، هەروەها ڤایرۆسەکە لە تایلاند و کۆریای باشور و ژاپۆن و تایوانیش بڵاوبووەتەوە.