ڤایرۆسی کۆرۆنا فرەتر لە ٢٧ملیارد دۆلار زیانی لە کۆمپانیا فڕۆکەوانیەکانی ئاسیا و ئوقیانوسیە داوە
ئەنجومەنی نێودەوڵەتی ڕێگاو بانی ئاسمانی " یاتا" ڕۆژی پێنجشەم لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند کە قەیرانی پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەتائێستاکە ٢٧.٨ ملیارد دۆلار زیانی لە کۆمپانیەکانی فڕۆکەوانیەکانی ئاسیاو ئۆقیانوسیە داوە.
بە پێی ڕاپۆرتی فرانس ٢٤، ئەنجومەنی نێودەوڵەتی ڕێگا وبانی ئاسمانی " یاتا" وتی کە ئەم ڕادە زیان وخەسارە ئابووریە بە پێی پیشبینیەکان بە پێی دابەزینی سەتی سێزدەی تەقازای سەفەر دیاری کراوە. یاتا وتیشی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا وەکوو ڤایرۆسی سارس وایە وبۆ ماوەی شەش مانگ ژماری فڕینەکانی ناوچەیی کەم دەکاتەوە بەڵام دوای ئەوە دەسبەجێ ئەم دابەزینە ئابووریە قەرەبوو دەکرێتەوە. هەلسەنگێندراوە کە هێڵی ئاسمانی لە بازاڕی ناوخۆی چین نێزیک بە ١٢.هەشت ملیارد دۆلار داهاتی خۆی لەدەس داوە. بەپێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی جیهانی تەندوروستی، هەتا ئێستاکە فرەتر لە ٧٥ هەزار کەس لە سەرانسەری جیهان توشی کۆرۆنا بوونە کە ٧٤ هەزار و٢٨٠ جۆری لە چین دابووە. هەروەها هەتا بە ئەمڕۆکە دوو هەزار و١٢٠ کەس لە سەرانسەری جیهان بە هۆی توش بوون بەم نەخۆشیە گیانی خۆیانیان لەدەس داوە کە تەنیا پێنج بابەتی هاوپێوەندە بە وڵاتانێک بێجگە لە چین .