مردنی چوار کەس بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیتالیا
شوبات 24, 2020 16:17 Asia/Tehran
بەرپرسانی ئیتالیایی، ڕایانگەیاند، چوار کەس بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەڵوەشانەوەی کارو چالاکیی رۆژانە لە چەند شوێنێکی ئەو وڵاتە، گیانیان لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی رۆیتەرز، بەرپرسانی ئیتالیایی ڕایانگەیاند، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەشاری "کۆدۆنیۆ" کە یەکەم حاڵەتی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەوێ راپۆرکرا، بووە بەهۆ هەتا شەقامەکانی ئەو شارە چۆڵ ببێ لە خەڵک و ئۆتۆمبیل.
پەنجا هەزار کەس لە چەند شار لە ناحییەی "لۆمباردیا" و "ڤێنێتۆ" قەرەنتینە کران و بەرپرسانی خۆجێی، داوایان لە خەڵک کرد، لەماڵەکانیان بمێننەوە و هاتووچۆ لەو ناوچانە پێویستیی بە ئیزننامەی تایبەت هەیە.
پۆلیس لەناوەندی "کۆدۆنیۆ" و "کاسالپوستێرلێنیۆ" ئۆتۆمبیلەکان دەپشکنێ.
پتر لە سەت حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا، لەئیتالیا تائێستا ڕاگەیێندراوە.