رێزگرتنی سەرۆکی ڤەنزۆئێلا لە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i381399-رێزگرتنی_سەرۆکی_ڤەنزۆئێلا_لە_ئێران
سەرۆک ڤەنزۆئێلا شەوی رابردوو رێزی گرت لە داکۆکیەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گەل و حکومەتی ڤەنزۆئێلا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 25, 2020 03:19 Asia/Tehran
  • رێزگرتنی سەرۆکی ڤەنزۆئێلا لە ئێران

سەرۆک ڤەنزۆئێلا شەوی رابردوو رێزی گرت لە داکۆکیەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گەل و حکومەتی ڤەنزۆئێلا .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، نیکۆلاس مادۆرۆ بە ئاماژە بە گەیشتنی یەکەم نەوتبەری هەڵگری سووتەمەنی ئێران بە لێوارەکانی ڤەنزۆئێلا وێڕای رێزگرتن لە حکومەت و گەلی ئێران جەختی کردەوە ، ڤەنزۆئێلا تەنیا نیە و هاوڕێیانێکی  ئازا و بوێری هەیە کە لە تەنیشتی دا راوەستاون .

مادۆرۆ لە چاوپێکەوتنی ئەندامانی لیژنەی سەرۆکایەتی ڤەنزۆئێلا بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بە پێداگری لەسەر  ئەوەی کە ئێران و ڤەنزۆئێلا ئاشتی یان دەوێ وتیشی ، دوو وڵات مافی ئەوەیان هەیە لە دەریا ئازادەکاندا  تیجارەتی ئازادیان هەبێ .

نیکۆلاس مادۆرۆ وتیشی : لە جێگایەکدا کە وڵاتانی ئیمپریالیستی دەیانهەوێ بە زۆرداری بڕیارەکانی خۆیان داسەپێنن ، تەنیا برایەتی دەتوانێ خەڵکانی ئازاد رزگار بکات .

یەکەم نەوتبەری هەڵگری سووتەمەنی ئێران بە ناوی فۆرچون گەیشتە لێوارەکانی ڤەنزۆئێلا .