بڕیارنامە دژی ئێرانییەکەی ئەمریکا کەوتە نێو بەرنامەی کاری ئەنجومەنی ئاسایشتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i385047-بڕیارنامە_دژی_ئێرانییەکەی_ئەمریکا_کەوتە_نێو_بەرنامەی_کاری_ئەنجومەنی_ئاسایشتەوە
سەرەنجام لە بەر گوشارو پاڵەپەستۆی ئەمریکییەکان بڕیارنامەدژی ئێرانییەکەیان خرایە نێو بەرنامەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکانەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 12, 2020 22:52 Asia/Tehran
  • بڕیارنامە دژی ئێرانییەکەی ئەمریکا کەوتە نێو بەرنامەی کاری ئەنجومەنی ئاسایشتەوە

سەرەنجام لە بەر گوشارو پاڵەپەستۆی ئەمریکییەکان بڕیارنامەدژی ئێرانییەکەیان خرایە نێو بەرنامەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکانەوە.

دوای چەند ڕۆژێک گێرەوکێشە سەبارەت بە بڕیارنامە پێشنیارکراوەکەی ئەمریکا بۆ درێژکردنەوەی قەدەغەی چەکەمەنیانەی ئێران، سەرەنجام نوێنەرایەتیی ئەمریکا لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە سەرۆکی دەورەیی ئەنجومەنی ئاسایشت کرد کە دوایین نوسخە ھەموار کراوەکەی ئەو بڕیارنامەیە کە بە تێکڕایی چوار پاراگرافی ھەیە، بخرێتە نێو بەرنامەو فەرمانی کارەوە.

ھێشتا کاتێکی ڕوون بۆ دەنگوەرگرتن دیاری نەکراوە، بەڵام ئەگەر ڕوون بێتەوە ئەوسا ئەندامان ٢٤ کاژێر دەرفەتیان دەبێت ھەتا دەنگی بدەنێ.