شکستی ھێنانی ئەمریکا لە پەسەندکردنی بڕیارنامەی دژە ئێرانیی لە ئەنجوومەنی ئاسایش
ئاب 15, 2020 23:45 Asia/Tehran
بڕیارنامەی پێشنیار کراوی ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسیاش بۆ درێژکردنەوەی بایکۆتی چەکەمەنیی ئێران دەنگی نەھێنا .
جیا لە ئەمریکا تەنیا وڵاتی بچووکی کۆماری دومینیکەن دەنگی ئەرێی بەم بڕیارنامەیەدا .
ئەم ئەنجامە کاردانەوی توڕەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکای بەداوە بوو .
مایک پۆمپئۆ گوتی : کەمتەرخەمیی ئەنجوومەنی ئاسایش لە ھەنگاوی بەبڕشتانە بۆ بەرگریی لە ئاشتی و ئاسایشی نێودەڵەتیی پاساوھەڵگر نیە .
ئەنجامی دەنگدانەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش نیشانی دا ، تەنانەت ھاوپەیمانان و شەریکانی واشنگتۆتیش ئیددعاکانی حکومەتی تڕەمپ لە بارەی پێوستیی درێژکردنەوەی باکۆتی چەکەمەنیی ئێرانیان قەبوڵ نیە .
دەنگی نا ی چین و روسیاش بەم بڕیارنامەیە پێشانی دا ڕەوتێکی بە ھێز لە سیستمی نێودەوڵەتیدا پێکھاتووە کە بە توندی لە بەرامبەر ئاکارە نایاسایی و نامەنتقییەکانی واشنتۆندا ڕادەوەستێ .